6 بەڵام منداڵەکانی دیکەت کە لەدوای ئەمانەوە لەدایک دەبن، دەبنە هی تۆ و لەژێر ناوی دوو براکەیان بەشە میراتیان دەبێت.
چونکە نەوەی یوسف دوو هۆز بوون، مەنەشە و ئەفرایم. لە خاکەکەدا هیچ بەشێکیان بە لێڤییەکان نەدا، تەنها چەند شارۆچکەیەک نەبێت بۆ نیشتەجێبوون و دەوروبەری شارۆچکەکان، بۆ لەوەڕگای ڕەشەوڵاخ و مەڕوماڵاتیان.
«ئێستاش دوو کوڕەکەت کە پێش هاتنی من بۆ لات بۆ خاکی میسر بۆت لەدایک بوون، بۆ من دەبن. واتا ئەفرایم و مەنەشە وەک ڕەئوبێن و شیمۆن دەبن بۆم.
کاتێک لە پەدان دەگەڕامەوە، لە ڕێگا لە خاکی کەنعان کە هێندەم نەمابوو بگەمە ئەفرات، ڕاحێل مرد، هەر لەوێ لەسەر ڕێگای ئەفرات ناشتم،» واتا لە بێتلەحم.