6 کوڕەکانی حام: کوش، میسر، پووت و کەنعان.
«”پیاوانی فارس و لوود و پووت لە ڕیزی سوپاکەت جەنگاوەرت بوون، قەڵغان و کڵاوی ئاسنینیان لەسەر شووراکانت هەڵواسی، ئەوانە شکۆیان بە تۆ بەخشی.
ئەی ئەسپەکان، سەربکەون! ئەی گالیسکەکان، سەرەڕۆ بن! با پاڵەوانان بەرەو پێش بچن، کوش و پووت قەڵغان بەدەستن، لوودییەکان تیرەکانیان لە کەوانەکانیان ڕادەکێشن.
لەو ڕۆژەدا پەروەردگار دووبارە دەستی درێژ دەکاتەوە بۆ کڕینەوەی پاشماوەی گەلەکەی خۆی، ئەوەی ماوەتەوە لە ئاشور، لە پاشایەتی باکووری میسر و پاشایەتی باشووری میسر، لە کوش، ئیلام، بابل، حەمات و لە دوورگەکانی دەریا.
پەرجووەکان لە وڵاتی حام، کارە سامناکەکان لەلای دەریای سوور.
لەنێو خۆیان ئەو پەرجوو و نیشانانەی فەرمانی پێکرابوو، لە خاکی حام هێنایانە دی.
جا ئیسرائیل هاتە میسر، یاقوب لە خاکی حام بوو بە لانەواز.
لە هەموو نۆبەرەکانی میسری دا، یەکەمین بەرهەمی پیاوەتی وڵاتی حام.
ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.
حامی باوکی کەنعان، باوکی بە ڕووتی بینی و لە دەرەوە بە هەردوو براکەی ڕاگەیاند.
جا کوڕانی نوح کە سام و حام و یافەت بوون، لە کەشتییەکە هاتنە دەرەوە. حام باوکی کەنعان بوو.
لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.
فارس و کوش و پووت، هەریەکە بە قەڵغان و کڵاوی ئاسنینەوە لەگەڵیان دەبن.
ناوی ڕووباری دووەمیان گیحۆنە، کە بە شێوەی پێچاوپێچ بە هەموو خاکی کوشدا دەڕوات.
دوای ئەوەی نوح تەمەنی پێنج سەد ساڵ بوو، سام و حام و یافەتی بوو.