Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




عەزرا 3:12 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 بەڵام زۆربەی کاهین و لێڤی و گەورەی بنەماڵەکان کە پیر بوون، ئەوانەی پەرستگاکەی یەکەمیان بینیبوو، لە کاتی دامەزراندنی بناغەی ئەم پەرستگایە لەپێش چاویاندا بە دەنگێکی بەرز گریان، زۆریش هەبوو بە دەنگی بەرز هاواری خۆشییان دەکرد.

Gade chapit la Kopi




عەزرا 3:12
12 Referans Kwoze  

”لەوانەی کە ماونەتەوە کامەتان ئەو ماڵەی لە شکۆمەندی یەکەمیدا بینیوە؟ ئەی ئێستا ئێوە چۆن دەیبینن؟ ئایا وەک هیچ نایەتە بەرچاوتان؟“


«کێ گاڵتەی بە ڕۆژی کارە بچووکەکان کرد؟ خەڵک دڵخۆش دەبن کاتێک شاووڵ لە دەستی زروبابل دەبینن.» ئەو حەوت چرایە چاوەکانی یەزدانن کە چاودێرن بەسەر هەموو زەویدا.


بچووک دەبێت بە هەزار و بچووکترین بە نەتەوەیەکی مەزن. من یەزدانم، لە کاتی خۆیدا پەلەی لێ دەکەم.»


مەترسە ئەی یاقوبی کرم، ئەی ئیسرائیلی بچووک، من یارمەتیت دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل.


ئەوەی بە گریانەوە دەڕوات و تۆو بۆ چاندن بار دەکات، بە هەلهەلەوە دێتەوە و بەرهەمەکەی بە مەڵۆ بار دەکات.


پاشەڕۆژەکەت هێندە تێروتەسەل دەبێت، کە سەرەتاکەت زۆر هەژار بووە.


کەس نەیدەتوانی هاواری خۆشی لە دەنگی گریان جیا بکاتەوە، چونکە گەل بە دەنگی بەرز هاواریان دەکرد، تەنانەت لە دووریشەوە دەنگەکە دەبیسترا.


یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانە و لەو سەردەمە، نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پێکەوە دێن، بەدەم ڕێگاوە دەگریێن و ڕوو لە یەزدان دەکەن، خودای خۆیان.


هەلیلویا! چەندە باشە مۆسیقا ژەنین بۆ خودامان! ستایشکردن چەندە خۆشە و شیاوە!


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite