6 دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان، بەتوانایە بۆ شکۆمەندیت. دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان، دوژمن تێکدەشکێنێت.
بەئاگا بە، بەئاگا بە! هێز لەبەر بکە، ئەی بازووی یەزدان، بەئاگا بە وەک لە ڕۆژگارە دێرینەکان، وەک لە سەردەمانی پێشوو! ئایا تۆ نەبوویت کە ڕەهەڤت لەتکرد، کە ئەو ئەژدیهایەت بە سەختی پێکا؟
﴿بە گۆچانێکی ئاسنین بەڕێوەیان دەبات، وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکات.﴾ هەروەک منیش لە باوکمەوە دەسەڵاتم وەرگرتووە.
بە دەستی ڕاستت دەربازمان بکە و یارمەتیمان بدە، بۆ ئەوەی خۆشەویستانت ڕزگاریان بێت.
بە گۆچانێکی ئاسنین دەیانشکێنیت و وەک گۆزەیەکی گڵین وردوخاشیان دەکەیت.»
مەمانخەرە تاقیکردنەوە، بەڵکو لە شەیتان ڕزگارمان بکە، [چونکە هەتاهەتایە پاشایەتی و هێز و شکۆ هی تۆیە. ئامین.]“
یەزدان بازووی پیرۆزی خۆی هەڵدەکات لەبەرچاوی هەموو نەتەوەکان، هەر چوار لای زەویش ڕزگاریی خودای ئێمە دەبینن.
بە یەکتری وردوخاش دەکەم، باوک و کوڕ پێکەوە، دڵم ناسووتێت و دەست ناپارێزم و بەزەییم نایەتەوە لە لەناوبردنیان.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، گۆرانییەکی نوێ، چونکە کاری سەرسوڕهێنەری کردووە. دەستی ڕاست و بازووی پیرۆزی، سەرکەوتنیان بۆ بەدەستهێناوە.
ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە: دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.»
بۆچی دەستت دەگەڕێنیتەوە؟ دەستی ڕاستت لە باخەڵت دەربهێنە و لەناویان ببە!
ئەوان بە شمشێری خۆیان دەستیان بەسەر خاکەکەدا نەگرت، بە بازووی خۆیان سەرکەوتنیان بەدەست نەهێنا، بەڵکو دەستی ڕاستی تۆ بوو، بازووی تۆ بوو، هەروەها ڕووناکی ڕوخساری تۆ بوو، چونکە ئەوانت خۆشویست.
جوانی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەربخە، ئەی ئەوەی بە دەستی ڕاستت ئەوانە ڕزگار دەکەیت کە لەبەر دوژمنەکانیان پەنات بۆ دەهێنن.
ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟ کێ وەک تۆ پایەبەرزە لە پیرۆزی، سامناک لە شکۆمەندی، دروستکەری کاری سەرسوڕهێنەر؟
وەک شکانی گۆزەی گۆزەکەران دەشکێت بێ بەزەییانە وردوخاش دەکرێت، لەناو پارچە وردوخاشکراوەکانی پارچەیەک نابێت بۆ هەڵگرتنی ئاگر لە ئاگردانەوە یان بۆ ئاو دەرهێنان لە ئەمباراوەوە.»
ئیتر من دەستم درێژ دەکەم و بە هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانم کە لەناویاندا دەیکەم، لە میسر دەدەم، دوای ئەوە دەهێڵێت بڕۆن.
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئێستا دەبینیت چی بە فیرعەون دەکەم، بە دەستێکی بەهێز ناچاری دەکەم بەڕەڵایان بکات، ناچاری دەکەم لە خاکی خۆی دەریانبکات.»
«دەستی ڕاستت درێژکرد، زەوی قووتی دان.
سامناکی و تۆقین دێتە سەریان. ئەی یەزدان، بە هێزی بازووت وەک بەرد لە شوێنی خۆیان دەچەقن، هەتا ئەوەی گەلەکەت دەپەڕێتەوە، هەتا ئەو گەلەی کڕیوتە دەپەڕێتەوە.
موساش هەموو ئەو شتانەی بۆ خەزووری گێڕایەوە کە یەزدان بە فیرعەون و میسرییەکانی کرد لە پێناوی گەلی ئیسرائیل و هەموو ئەو ناخۆشییانەی لە ڕێگا تووشیان هات و یەزدان فریایان کەوت.
نەیارانی یەزدان تێکدەشکێنرێن. هەرەبەرز بەسەریاندا دەگرمێنێت، یەزدان حوکم بەسەر ئەوپەڕی زەویدا دەدات. «هێز بە پاشای خۆی دەدات، سەری دەستنیشانکراوەکەی بەرز دەکاتەوە.»
ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟ یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە، یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.
تۆ پاشا و خودای منی، تۆی فەرمانی ڕزگاری دەدەیت بۆ یاقوب.
ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن، خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی لەبەردەمی تۆ دەڕۆن.
کوا ئەوەی لەلای دەستی ڕاستی موسا هێزە شکۆدارەکەی بازووی خۆی نارد، ئەوەی ئاوی لەبەردەمیان دوو لەت کرد، بۆ ئەوەی ناوێکی هەتاهەتایی بۆ خۆی دروستبکات،