Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دەرچوون 10:15 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

15 ڕووی هەموو خاکەکەی داپۆشی و خاکەکە تاریک بوو، هەموو سەوزاییەکی زەوی و هەموو بەروبوومی دارەکان کە تەرزە لێی نەدابوو خواردی، هیچ سەوزایی لە خاکی میسر نەهێشتەوە، بە دار و ڕووەکی کێڵگەوە.

Gade chapit la Kopi




دەرچوون 10:15
11 Referans Kwoze  

ڕووی زەوی دادەپۆشرێت و ناتوانرێت تەماشای زەوی بکرێت، ئەوەی لە تەرزەکە بۆتان ماوەتەوە و دەرباز بووە دەیخوات، هەروەها هەموو دارێکیش کە لە کێڵگەکانتان گەشە بکات دەیخوات.


«قەرەبووی ئەو ساڵانەتان دەکەمەوە کە کوللەی گەورە خواردیان، پێکوڕە و وردە کوللە و کوللەی قرتێنەر، لەشکرە گەورەکەم کە ناردمە سەرتان.


بەروبوومی ئەوانی دا بە سن، بەری ماندووبوونیان بە کوللە.


یەزدان بە موسای فەرموو: «دەستت بۆ سەر خاکی میسر درێژ بکە بۆ کوللە، بۆ ئەوەی بێتە سەر خاکی میسر و هەموو سەوزایی زەوییەکە بخوات، ئەوەی لە تەرزەکە ماوەتەوە.»


پاش ئەوەی لە خواردنی گژوگیای خاکەکە بووەوە، گوتم: «ئەی یەزدانی باڵادەست، تکایە ببەخشە! یاقوب چۆن هەستێتەوە، چونکە بچووکە!»


چەند نێردراوێکی بۆ لای بەلعامی کوڕی بەعۆر نارد بۆ پەتور کە نزیک ڕووباری فوراتە لە خاکی نەوەی گەلەکەی، بۆ ئەوەی بانگی بکات و بڵێت: «وا گەلێک لە میسر هاتووە و ڕووی زەوی داپۆشیوە و لەتەنیشتم نیشتەجێیە.


کوللەکان پاشایان نییە، بەڵام هەموویان پۆل پۆل دەجوڵێن.


ئەوەی لەبەر کوللەی قرتێنەر مایەوە کوللەی گەورە لووشیان دا، ئەوەی لەبەر کوللەی گەورە مایەوە پێکوڕە لووشیان دا، ئەوەش کە لەبەر پێکوڕە مایەوە وردە کوللەی لووشیان دا.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite