19 دانایی دانا بەهێزتر دەکات لە دە فەرمانڕەوا کە لە شاردا بن.
پیاوی دانا بە شاری پاڵەوانەکاندا هەڵدەگەڕێت و قەڵا پشتبەستەکەیان وێران دەکات.
پیاوی دانا بەتوانایە، کەسی زانا هێزی زیاد دەبێت.
ڕاوێژ و دانایی تەواو هی منن، تێگەیشتن هی منە، هێز هی منە.
گەنجێکی هەژار و دانا باشترە لە پاشایەکی پیر و گێل، کە ئیتر ناتوانێت گوێ لە هۆشداری بگرێت.
دانایی پەناگایە وەک چۆن پارەش پەناگایەکە، بەڵام ئەمە سوودی زانینە: دانایی ژیان دەبەخشێت بە خاوەنەکەی.