Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم سالۆنیکی 3:7 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

7 ئێوە خۆتان دەزانن کە دەبێت چۆن لاسایی ئێمە بکەنەوە، چونکە کاتێک لەلاتان بووین تەمبەڵ نەبووین،

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

7 چونكه‌ خۆتان ده‌زانن چۆن پێویسته‌ لاسایی ئێمه‌ بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ له‌نێوانتاندا ته‌مبه‌ڵ نه‌بووین،

Gade chapit la Kopi




دووەم سالۆنیکی 3:7
13 Referans Kwoze  

ئێستاش خوشکان، برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە ڕاتاندەسپێرین کە لە هەر خوشک یان برایەک دوور بکەونەوە کە بە تەمبەڵی ژیان بەڕێ دەکات و بەگوێرەی ئەو فێرکردنە ناڕوات کە لە ئێمەوە وەریگرتووە.


ئەمەش نەک لەبەر ئەوەی مافمان نییە، بەڵکو بۆ ئەوەی خۆمان بکەین بە نموونە بۆ ئێوە تاکو لاساییمان بکەنەوە.


جا تکاتان لێ دەکەم، لاسایی من بکەنەوە.


لاسایی من بکەنەوە هەروەک چۆن منیش لاسایی مەسیح دەکەمەوە.


ئەی خوشک و برایانم، پێکەوە لاسایی من بکەنەوە و بڕواننە ئەوانەی ئاوا دەژین، بەگوێرەی ئەم نموونەیەی ئێمە پێمان دان.


لە هەموو شتێکدا بۆیان ببە بە نموونەی چاکەکاری. لە فێرکردندا دروستی و دڵسۆزی پیشان بدە،


با کەس سووکایەتی بە گەنجییەتیت نەکات، بەڵکو ببە بە نموونە بۆ باوەڕداران لە قسە و ڕەفتاردا، لە خۆشەویستی و باوەڕ و پاکیتدا.


ئێوە و خوداش شایەتن کە لەنێو ئێوەی باوەڕداردا چۆن بە پیرۆزی و ڕاستودروستی و بێ گلەیی ڕەفتارمان کردووە.


چی لە مندا فێربوون و وەرتانگرت و بیستتان و بینیتان، ئەوە جێبەجێ بکەن. خودای ئاشتیش لەگەڵتان دەبێت.


خۆتان بەسەر ئەوانەدا مەسەپێنن کە دراونەتە دەستتان، بەڵکو ببنە نموونە بۆ مێگەل.


ئەی خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێینەوە کە سەرزەنشتی تەمبەڵەکان بکەن، ورەی ترسنۆکەکان بەرز بکەنەوە، یارمەتی لاوازەکان بدەن و لەگەڵ هەمووان پشوودرێژ بن.


دەبینێت بازرگانییەکەی چاکە، بە شەو چرای ناکوژێتەوە.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite