Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




دووەم سالۆنیکی 3:11 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

11 ئێمە بیستوومانە هەندێکتان بە تەمبەڵی دەژین و کار ناکەن و خۆتان لە کاروباری کەسانی دیکەدا هەڵدەقورتێنن.

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

11 چونكه‌ ده‌بیستین هه‌ندێک له‌نێوتاندا به‌ ته‌مبه‌ڵی ده‌ژین و هیچ كار ناكه‌ن، به‌ڵكو خۆهه‌ڵقورتێنه‌رن.

Gade chapit la Kopi




دووەم سالۆنیکی 3:11
5 Referans Kwoze  

هەروەها فێری بێکاری و ماڵەوماڵکردن دەبن، نەک تەنها بێکاری، بەڵکو غەیبەتکاری و خۆخستنە کاروباری خەڵک، باسی هەندێک شت دەکەن کە پێویست نییە.


با کەستان وەک بکوژێک یان دزێک یان بەدکارێک یاخود یەکێک دەست لە کاروباری خەڵک وەربدات ئازار نەچێژێ،


ئێستاش خوشکان، برایان، بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە ڕاتاندەسپێرین کە لە هەر خوشک یان برایەک دوور بکەونەوە کە بە تەمبەڵی ژیان بەڕێ دەکات و بەگوێرەی ئەو فێرکردنە ناڕوات کە لە ئێمەوە وەریگرتووە.


با ئامانجی ئێوە بەڕێکردنی ژیانێکی ئارام و هێمن بێت. سەرتان لە کاری خۆتاندا بێت و بە دەستی خۆتان کار بکەن، وەک ڕامانسپاردوون،


دز ئیتر با دزی نەکات، بەڵکو با ڕەنج بدات و بە دەستی خۆی ئیشێکی پاک بکات، تاکو هەیبێت بداتە ئەوەی پێویستی پێیەتی.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite