42 هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو، هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو.
کە لە کاتی نزاکردندا دەستتان پان دەکەنەوە، چاوم لادەدەم لەسەرتان، تەنانەت ئەگەر نوێژیش زۆر بکەن، من گوێ ناگرم. «دەستتان بە خوێن سوور بووە!
کاتێک شاول پرسیاری لە یەزدان کرد، یەزدان نە بە خەون و نە بە ئوریم و نە بە پێغەمبەرەکان وەڵامی نەدایەوە.
ئینجا هاوار بۆ یەزدان دەکەن، بەڵام وەڵامیان ناداتەوە. لەو کاتەدا ڕووی خۆی لێیان دەشارێتەوە، لەبەر ئەو خراپانەی کردیان.
«ئینجا بانگم دەکەن، بەڵام من وەڵام نادەمەوە، بە پەرۆشییەوە بەدوامدا دەگەڕێن بەڵام نامدۆزنەوە.
«ئەی کوڕی مرۆڤ، لەگەڵ پیرانی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئایا ئێوە هاتوون هەتا پرسیار لە من بکەن؟ بە گیانی خۆم! ناهێڵم ئێوە پرسیارم لێ بکەن، ئەوە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەستە.“
ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێت کە تەنگانەی بەسەردا دێت؟
لەو ڕۆژەدا مرۆڤ ئاوڕ لە دروستکەرەکەی دەداتەوە و چاوەکانیش بەرەو خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.
ئاوڕ لە قوربانگاکان ناداتەوە کە دروستکراوی دەستی خۆین، ئەوەی پەنجەکانی دروستی کردوون سەیریان ناکات، ستوونە ئەشێراکان و قوربانگاکانی بخوور.