14 بۆ بەیانی داود نووسراوێکی بۆ یۆئاب نووسی و بە دەستی ئوریادا ناردی.
دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە و دەرمانی نییە، کێ دەیناسێت؟
ئادەمیزاد تەنها هەناسەیەکە، مرۆڤ تەنها درۆیەکە، ئەگەر بخرێنە تای تەرازوو هیچ نین، هەموو پێکەوە تەنها هەناسەیەکن.
زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت، وەک گوێزانێکی تیژ وایە، خەریکی فێڵبازییە.
خزمەتکارەکەت لە گوناهی یاخیبوون بپارێزە، وا مەکە بەسەرمدا زاڵبێت. ئیتر بێ کەموکوڕی دەبم، لە گوناهی گەورە بێبەری دەبم.
ئیتر بۆچی فەرمایشتی یەزدانت بە سووک زانی، هەتا ئەم خراپەیە لەبەرچاوی یەزدان بکەیت؟ ئوریای حیتیت بە شمشێر کوشت و ژنەکەی ئەوت کردە ژنی خۆت، بە شمشێری عەمۆنییەکان کوشتت.