Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم ساموئێل 7:16 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 ساڵ لەدوای ساڵ دەڕۆیشت و دەگەڕا بەناو بێت‌ئێل و گلگال و میچپادا و لە هەموو ئەو شوێنانەدا ڕابەرایەتی ئیسرائیلی دەکرد.

Gade chapit la Kopi




یەکەم ساموئێل 7:16
15 Referans Kwoze  

تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم، بە ڕاستی دادوەری دەکەم.


چل کوڕ و سی کوڕەزای هەبوو سواری حەفتا گوێدرێژ دەبوون. هەشت ساڵ ڕابەرایەتی ئیسرائیلی کرد.


سی کوڕی هەبوو و سواری سی گوێدرێژ دەبوون و سی شارۆچکەیان هەبوو، پێیان دەگوترا حەڤۆت یائیر کە هەتا ئەمڕۆش وایان پێ دەڵێن و لە خاکی گلعادە.


«ئەی ئەوانەی سواری ماکەری سپی بوون، دانیشتوو لەسەر زینی لباد و ئەوانەی ڕێتان گرتووەتەبەر، گوێ بگرن


ئەو شوێنەشی ناو نا بێت‌ئێل، هەرچەندە پێشتر شارەکە ناوی لوز بوو.


یاقوب خۆی و هەموو ئەو خەڵکەی لەگەڵی بوو هاتنە لوز کە بێت‌ئێلە لە خاکی کەنعان.


ئینجا یەزدان بە یەشوعی فەرموو: «ئەمڕۆ ڕیسوایی میسرم لێتان گلۆرکردەوە.» بۆیە ئەو شوێنە هەتا ئەمڕۆش بە گلگال ناودەبردرێت.


نەوەی ئیسرائیل لە گلگال چادریان هەڵدا و لە ئێوارەی ڕۆژی چواردەی مانگ لە دەشتی ئەریحا جەژنی پەسخەیان گێڕا.


ئینجا ساموئێل گوتی: «هەموو ئیسرائیل لە میچپا کۆبکەنەوە هەتا لە پێناوی ئێوە لە یەزدان بپاڕێمەوە.»


پاشان ساموئێل بە گەلی گوت: «وەرن، با بچینە گلگال و لەوێ پاشایەتییەکە دووپات بکەینەوە.»


ڕوو لە بێت‌ئێل مەکەن و مەچن بۆ گلگال و بۆ بیری شابەع مەپەڕنەوە، چونکە گلگال بە دیل گیراوی ڕاپێچ دەکرێت و بێت‌ئێل دەبێتە نەبوو.»


میچپا، کەفیرا، مۆچە،


ئینجا ساموئێل گەلی بۆ لای یەزدان بۆ میچپا بانگکرد و


«ئەی کاهینەکان، گوێتان لەمە بێت! ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، سەرنج بدەن! ئەی ماڵی پاشا گوێ بگرن! حوکمەکە لە دژی ئێوەیە، چونکە ئێوە لە میچپا بوونە تەڵە، هەروەها تۆڕێکی ڕاخراویش بوون بەسەر تاڤۆر.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite