Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم ساموئێل 12:12 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 «بەڵام کاتێک ناحاشی پاشای عەمۆنییەکانتان بینی دێتە سەرتان، پێتان گوتم: ”نەخێر پاشایەکمان دەوێت فەرمانڕەوایەتیمان بکات،“ هەرچەندە یەزدانی پەروەردگارتان پاشاتان بوو.

Gade chapit la Kopi




یەکەم ساموئێل 12:12
15 Referans Kwoze  

بەڵام گدعۆن پێی گوتن: «من فەرمانڕەوایەتیتان ناکەم و کوڕەکەشم فەرمانڕەوایەتیتان ناکات. یەزدان فەرمانڕەوایەتیتان دەکات.»


بەڵام ئێوە ئەمڕۆ خودای خۆتان ڕەتکردووەتەوە کە لە هەموو ناخۆشی و بەڵایەکتان ڕزگاری کردوون، پێی دەڵێن: ”نەخێر، بەڵکو پاشایەکمان بۆ دابنێ.“ ئێستاش بەپێی هۆز و خێڵەکانتان لەبەردەم یەزداندا ڕاوەستن.»


ئێستا کوا پاشاکەت؟ تاکو لە هەموو شارۆچکەکانت ڕزگارت بکات، کوا ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سەبارەت بەوان گوتت: ”پاشا و میرم بدەرێ“؟


یەزدان دادوەرمانە، یەزدان فەرزدانەرمانە، یەزدان پاشامانە، ئەو ڕزگارمان دەکات.


بەڵام خودایە، تۆ هەر لە ئەزەلەوە پاشای منی، دروستکەری ڕزگاریت لە ناوەڕاستی زەوی.


بەڵام کوڕەکانی بە ڕێگای ئەودا نەڕۆیشتن، بەڵکو بەلای دەستکەوتی ناڕەوا لایاندا و بەرتیلیان وەرگرت و دادپەروەرییان لە ڕێی ڕاست لادا.


ئێوەش ئەمڕۆ بەگژ ماڵی باوکمدا چوون و کوڕەکانی ئەوتان کوشت، حەفتا پیاو لەسەر یەک بەرد و ئەبیمەلەخی کوڕی ژنە خزمەتکارەکەی ئەوتان کردە پاشای خەڵکی شەخەم، چونکە براتانە!


«لە یاقوبدا بەدبەختی بەرچاو نەکەوتووە، لە ئیسرائیلدا مەراقی نەبینیوە، یەزدانی پەروەردگاریان لەگەڵیاندایە، هوتافی پاشا لەنێویاندایە.


پەیمانەکەم کە پەیمانێکی هەتاهەتاییە لەنێوان خۆم و تۆ و نەوەی تۆدا دەچەسپێنم، کە ببمە خودای تۆ و نەوەکانی تۆ.


کاتێک هەموو ئەو جولەکانەی لە مۆئاب و لەنێو عەمۆنییەکان و لە ئەدۆم و ئەوانەی لە هەموو خاکەکانی دیکە بوون، بیستیان کە پاشای بابل پاشماوەی بۆ یەهودا هێشتووەتەوە، گەدەلیاهوی کوڕی ئەحیقامی کوڕی شافانی کردووە بە فەرمانڕەوایان،


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite