27 لە پێناوی ئەم منداڵە نوێژم کرد و یەزدانیش داواکارییەکەی پێدام کە لێم داوا کرد.
ئەگەر بزانین هەرچییەک داوا بکەین گوێمان لێ دەگرێت، ئەوا دەزانین ئەوەی لە ئەومان داوا کردووە هەمانە.
لە تەنگانەدا هاواری یەزدانم کرد، بە دەنگمەوە هات و ئازادی کردم.
«داوا بکەن، پێتان دەدرێت. بگەڕێن، دەدۆزنەوە. لە دەرگا بدەن، لێتان دەکرێتەوە،
یەزدان گوێی لە پاڕانەوەم بووە، یەزدان نوێژم وەردەگرێت.
عێلیش بۆ ئەلقانە و ژنەکەی داوای بەرەکەتی کرد و گوتی: «یەزدان لەم ژنەوە وەچەت بۆ بخاتەوە لە جیاتی ئەوەی نوێژی بۆ کرد و بە یەزدانی دا.» ئینجا چوونەوە بۆ ماڵەکەی خۆیان.
هەموو ڕۆژانی خۆتەرخانکردنەکەی بۆ یەزدان پیرۆز دەبێت.
یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.
لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و بە دەنگمەوە هات.