Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پەترۆس 3:13 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟

Gade chapit la Kopi

پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

13 كێ ئازارتان ده‌دات ئه‌گه‌ر بۆ چاكه‌ دڵگه‌رم بن؟

Gade chapit la Kopi




یەکەم پەترۆس 3:13
13 Referans Kwoze  

ئەگەر ڕەفتاری مرۆڤ مایەی ڕەزامەندی یەزدان بێت، وا دەکات تەنانەت دوژمنەکانیشی لەگەڵیدا ئاشت ببنەوە.


ئاگاداربن پاداشتی خراپە بە خراپە مەدەنەوە، بەڵکو هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ یەکتری و بۆ خەڵکی دیکەش باش بن.


ئێمە دەزانین خودا لە هەموو شتەکاندا کار دەکات بۆ چاکەی ئەوانەی ئەویان خۆشدەوێت، ئەوانەی بەگوێرەی مەبەستی ئەو بانگکراون،


خۆشەویستم، لاسایی خراپە مەکەوە بەڵکو چاکە. ئەوەی چاکە بکات لە خوداوەیە، ئەوەش خراپە بکات، خودای نەبینیوە.


ئەوانەی بەرامبەری چاکە خراپەم دەدەنەوە، دژایەتیم دەکەن، چونکە دوای چاکە کەوتووم.


هەروەها دەبێت بە چاکەکاری شایەتی بۆ بدرێت، منداڵی بەخێو کردبێت، میوانداری کردبێت، پێی باوەڕدارانی شوشتبێت، یارمەتی لێقەوماوانی دابێت، بە هەموو جۆرە چاکەکارییەک هەستا بێت.


بەدوای خۆشەویستی بکەون، تامەزرۆی بەهرەکانی ڕۆحی پیرۆز بن، بە تایبەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا.


فەرمانڕەوایان جێی ترس نین بۆ چاکەکاری، بەڵکو بۆ خراپەکاری. ئایا دەتەوێت لە دەسەڵات نەترسیت؟ چاکە بکە، ستایشی ئەو بەدەستدەهێنیت،


قێزی یەزدان لە ڕێگای بەدکارە، بەڵام ئەوەی خۆشدەوێت کە دوای ڕاستودروستی کەوتووە.


کەواتە وەک ڕۆڵەی خۆشەویست، لاسایی خودا بکەنەوە،


کەسی ڕاستودروست تووشی هیچ ناخۆشییەک نابێت، بەڵام بەدکاران پڕ دەبن لە خراپە.


«بیبە و با چاوت لەسەری بێت، زیانی پێ مەگەیەنە، بەڵکو ئەوەی داوای دەکات بۆی بکە.»


ئەوەی بۆ ئێمە خۆی بەختکرد، تاکو لە هەموو سەرپێچییەک بمانکڕێتەوە و گەلێکی تایبەت بۆ خۆی پاک بکاتەوە، دڵگەرم بۆ چاکەکاری.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite