Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پوختەی مێژوو 9:16 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 عۆبەدیای کوڕی شەمەعیای کوڕی گالالی کوڕی یەدوتون؛ هەروەها بەرەخیای کوڕی ئاسای کوڕی ئەلقانە، کە لە گوندەکانی نەتۆفاییەکان نیشتەجێ بوو.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پوختەی مێژوو 9:16
11 Referans Kwoze  

هەروەها مەتەنیای سەرپەرشتیار، کە کوڕی میکا کوڕی زەبدی کوڕی ئاساف بوو، لە کاتی نوێژدا سەرپەرشتی سوپاسگوزاری دەکرد؛ بەقبوقیا کە دووەم بوو لەنێو هاوکارەکانی؛ عەبدای کوڕی شەموەع کوڕی گالال کوڕی یەدوتون.


پیاوانی بێت‌لەحم و نەتۆفا، سەد و هەشتا و هەشت؛


گۆرانیبێژەکانیش لە نەوەی ئاساف لە شوێنی خۆیان بوون، بەپێی فەرمانی داود، ئاساف، هێیمان و یەدوتون کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند. پێویست نەبوو دەرگاوانی دەروازەکانیش شوێنی چاودێریکردنەکەیان بەجێبهێڵن، چونکە برا لێڤییەکانیان بەشیان بۆ ئامادە کردن.


هەموو ئەمانە لەژێر دەستی باوکیاندا بوون بۆ گۆرانی گوتن بۆ پەرستگای خودا بە سەنج و ساز و قیسارەش، بۆ خزمەتکردنی ماڵی خودا. ئاساف، یەدوتون و هێیمان لەژێر دەستی پاشادا بوون.


لە یەدوتون، کوڕەکانی یەدوتون: گەدەلیاهو، چەری، یەشەعیا، شیمعی، حەشەڤیا و مەتیسیا، واتا شەش کەس لەژێر سەرپەرشتی یەدوتونی باوکیاندا بوون، کە بە قیسارەوە پەیامی خودای ڕادەگەیاند و سوپاس و ستایشی یەزدانی دەکرد.


داود و سەرکردەکانی سوپا هەندێک لە کوڕەکانی ئاساف و هێیمان و یەدوتونیان بۆ خزمەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا تەرخان کرد، ئەم خزمەتەشیان بە قیسارە و ساز و سەنج دەکرد. لیستی تۆماری پیاوە ژەنیارەکان بەگوێرەی خزمەتەکەیان بەم جۆرە بوو:


لە نەوەی شیمۆن، حەوت هەزار و سەد پاڵەوانی ئازای ئامادەباش بۆ جەنگ.


نەوەی سەلما: بێت‌لەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێت‌یۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان،


بەقبەقەر و حەرەش و گالال و مەتەنیای کوڕی میکای کوڕی زکری کوڕی ئاساف؛


دەرگاوانەکان: شەلوم، عەقوڤ، تەلمۆن، ئەحیمەن و براکانیان، شەلوم سەرۆکیان بوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite