16 کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری.
ئەمانەش ناوەکانی نەوەی لێڤین بەگوێرەی لەدایکبوونیان: گێرشۆن و قەهات و مەراری. تەمەنی لێڤیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو.
کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری.
ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان: بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان، بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان، بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان.
یەهۆچاداقیش بەر ئەو ڕاپێچکردنە کەوت کە یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هێنای بەدەستی نەبوخودنەسر.
ئەمەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە: لیبنی و شیمعی.
هەروەها داود نەوەی هارون و لێڤییەکانی کۆکردەوە.
داود بە سەرکردە لێڤییەکانی گوت کە برا گۆرانیبێژەکانیان بە ئامێرەکانی مۆسیقاوە دابنێن، بە ساز و قیسارە و سەنجەوە، هەتا بە خۆشییەوە و بە دەنگی بەرز گۆرانی بڵێن.
ئیتر سندوقی خودایان هێنایە ژوورەوە بۆ ناوەڕاستی ئەو چادرەی کە داود بۆی دامەزراندبوو، هەروەها قوربانی سووتاندن و قوربانی هاوبەشییان لەبەردەم خودا سەرخست.
داود و سەرکردەکانی سوپا هەندێک لە کوڕەکانی ئاساف و هێیمان و یەدوتونیان بۆ خزمەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا تەرخان کرد، ئەم خزمەتەشیان بە قیسارە و ساز و سەنج دەکرد. لیستی تۆماری پیاوە ژەنیارەکان بەگوێرەی خزمەتەکەیان بەم جۆرە بوو: