Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پوختەی مێژوو 26:6 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

6 شەمەعیای کوڕی عوبێد ئەدۆمیش چەند کوڕێکی هەبوو، کە ڕابەری بنەماڵەکەیان بوون، چونکە ئەوان پیاوی زۆر بە توانا بوون.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پوختەی مێژوو 26:6
10 Referans Kwoze  

وەک سەربازێکی چاک بۆ عیسای مەسیح، لەگەڵمان بەشداری لە ئازار بکە.


لە کێشمەکێشی باوەڕەکەدا باش تێبکۆشە. دەست بە ژیانی هەتاهەتاییەوە بگرە، ئەوەی خودا بانگی کردووی بۆی، کاتێک لەبەردەم چەندین شایەتدا بە باشی دانت پێدا نا.


هاوکارەکانیشیان پاڵەوانە بەجەرگەکان بوون، سەد و بیست و هەشت بوون. زەبدیێلی کوڕی گیدۆلیم سەرپەرشتیاریان بوو.


عەزەریای کاهین لەگەڵ هەشتا کاهینی ئازای یەزدان لەدوای ئەو هاتنە ژوورەوە،


هەموو ئەمانە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون؛ خۆیان و کوڕەکانیان و کەسەکانیان پیاوانی بەهێز و بە توانا بوون لە خزمەتەکەیان، شەست و دوو کەس لە نەوەی عوبێد ئەدۆم بوون.


سادۆقیش لاوێکی پاڵەوانی ئازا بوو، لەگەڵ بیست و دوو ئەفسەر کە لە بنەماڵەی ئەو بوون.


ئێستاش بازووتان بەهێز بکەن و ئازابن، چونکە شاولی گەورەتان مردووە و بنەماڵەی یەهودا منیان بە پاشای خۆیان دەستنیشان کردووە.»


جا فریشتەی یەزدان بۆ گدعۆن دەرکەوت و پێی فەرموو: «ئەی جەنگاوەری بەهێز، یەزدانت لەگەڵە.»


عەمیێل شەشەم و یەساخار حەوتەم و پەعولەتەی هەشتەم، چونکە خودا عوبێد ئەدۆمی بەرەکەتدار کردبوو.


کوڕەکانی شەمەعیا: عۆسنی، ڕفائێل، عوبێد و ئەلزاڤاد؛ هەروەها ئەلیهو و سەمەکیاهوی خزمانی شەمەعیا لە پیاوانی بەهێز بوون.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite