Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -




یەکەم پوختەی مێژوو 26:13 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

13 جا تیروپشک بۆ هەموو دەروازەکان کرا، بۆ پیران وەک گەنجان بەگوێرەی بنەماڵەکانیان بەبێ جیاوازی.

Gade chapit la Kopi




یەکەم پوختەی مێژوو 26:13
5 Referans Kwoze  

جا تیروپشکیان کرد بۆ کار و ئەرکەکانیان، بچووک و گەورە وەک یەک، هەروەها قوتابی و مامۆستا وەک یەک.


هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.


لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.


ئەم بەشی دەرگاوانانەش لەژێر سەرپەرشتی ڕابەرەکانیان ئەرکی خزمەتکردنیان لە پەرستگای یەزدان پێ سپێردرا، هەروەک کەسەکانیان.


تیروپشکی دەروازەی ڕۆژهەڵات بۆ شەلەمیاهو دەرچوو، بۆ زەکەریای کوڕیشی کە ڕاوێژکارێکی وریا بوو، تیروپشک کرا و دەروازەی باکووری بۆ دەرچوو.


Swiv nou:

Piblisite


Piblisite