12 ئەم بەشی دەرگاوانانەش لەژێر سەرپەرشتی ڕابەرەکانیان ئەرکی خزمەتکردنیان لە پەرستگای یەزدان پێ سپێردرا، هەروەک کەسەکانیان.
جا تیروپشکیان کرد بۆ کار و ئەرکەکانیان، بچووک و گەورە وەک یەک، هەروەها قوتابی و مامۆستا وەک یەک.
ئیتر هاتن و دەرگاوانی شارەکەیان بانگکرد و پێیان گوت: «ئێمە چووینە ناو ئۆردوگای ئارامییەکان، کەس لەوێ نەبوو، دەنگی کەسیش نەدەبیسترا، تەنها ئەسپ و گوێدرێژ بەستراونەتەوە، چادرەکانیش هەروەک خۆیان لەوێن.»
حیلقیا دووەم بوو و تەڤەلیاهو سێیەم و زەکەریا چوارەم. هەموو کوڕ و کەسەکانی حۆسا سێزدە کەس بوون.
جا تیروپشک بۆ هەموو دەروازەکان کرا، بۆ پیران وەک گەنجان بەگوێرەی بنەماڵەکانیان بەبێ جیاوازی.
گۆرانیبێژەکانیش لە نەوەی ئاساف لە شوێنی خۆیان بوون، بەپێی فەرمانی داود، ئاساف، هێیمان و یەدوتون کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند. پێویست نەبوو دەرگاوانی دەروازەکانیش شوێنی چاودێریکردنەکەیان بەجێبهێڵن، چونکە برا لێڤییەکانیان بەشیان بۆ ئامادە کردن.
خۆیان و نەوەکانیان ئەرکی پاسەوانیێتی دەرگاکانی ماڵی یەزدانیان لە ئەستۆ بوو، ئەو ماڵەی کە پێ دەگوترا چادری چاوپێکەوتن.
قۆرێی کوڕی یمنەی لێڤیش دەرگاوانی ڕۆژهەڵات و بەرپرسی بەخشینە ئازادەکان بوو کە بە خودا دەبەخشران، هەروەها دابەشکردنی بەخشینە ئازادەکان و دیارییە تەرخانکراوەکان.