زەبوورەکان 93 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی1 په‌روه‌ردگار حوكمڕانی ده‌كات. شكۆ ده‌پۆشێت، په‌روه‌ردگار توانا ده‌پۆشێت و له‌خۆیی به‌ستووه. هه‌روه‌ها جیهان جێگیره و ناهه‌ژێت. 2 له دێرزه‌مانه‌وه ته‌ختت جێگیره. تۆ له ئه‌زه‌له‌وه هه‌یت. 3 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ڕووباره‌كان به‌رزیان كرده‌وه، ڕووباره‌كان ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه. ڕووباره‌كان شه‌پۆله‌كانیان به‌رزده‌كه‌نه‌وه. 4 له ده‌نگی ئاوی زۆر، له توانای شه‌پۆڵه‌كانی ده‌ریا، په‌روه‌ردگار له به‌رزایی توانادارتره. 5 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، گه‌واهییه‌كانت زۆر جێگیرن. پارسایی له ماڵی تۆ ده‌وه‌شێته‌وه به درێژایی ڕۆژگار. |