Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -

زەبوورەکان 87 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


په‌سنیه‌كی ڕۆڵه‌كانی قۆره‌حه‌. ستایش.

1 بناغه‌كانی له‌ كێوی پارسایه‌.

2 په‌روه‌ردگار ده‌روازه‌كانی سیهیۆنی له‌ هه‌موو ماڵی یاقوو خۆشتر ده‌وێت.

3 ئه‌ی شاری خودا. به‌ شكۆمه‌ندی باست كراوه‌: سیلاه‌.

4 “ڕاهه‌ب و باڤل دێنمه‌وه‌ یادم، له‌وانه‌ی ده‌مناسن. ئه‌وه‌تا فه‌له‌ستیه‌ و سووڕ و خه‌ڵكی كوش. ئه‌مه‌ له‌ سیهیۆن له‌دایكبووه‌”.

5 ده‌رباره‌ی سیهیۆن ده‌ووترێ: “ئه‌مه‌ و ئه‌وه‌ی تێدا له‌دایكبووه‌ و هه‌ره‌به‌رز خۆی جێكیری ده‌كات”.

6 په‌روه‌ردگار له‌ په‌رتووكی گه‌لاندا تۆماری ده‌كات: “چونكه‌ ئه‌مه‌ له‌ سیهیۆن له‌دایكبووه‌”. سیلاه‌.

7 ژه‌نیاره‌كان گۆرانی ده‌ڵێن: “هه‌موو سه‌رچاوه‌كانمان له‌ تۆوه‌یه‌”.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Swiv nou:



Piblisite