Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -

زەبوورەکان 53 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی


هی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه‌ به‌ عوود. هۆنراوه‌یه‌كی داویده‌.

1 نه‌زان له‌ دڵی خۆیدا ده‌ڵێت: “خودا نییه‌”. ئه‌وانه‌ گه‌نده‌ڵن و خراپه‌كانیان گڵاوه‌، كه‌س نییه‌ چاكه‌ بكات.

2 خودا له‌ ئاسمانه‌وه‌ سه‌یری ئاده‌میزادان ده‌كات: ئایا كه‌س هه‌یه‌ تێگه‌یشتوو بێت، كه‌س هه‌یه‌ به‌دوای خودا بگه‌ڕێت.

3 هه‌موو پێكه‌وه‌ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌، هه‌موو گه‌نده‌ڵ بوون، كه‌س نییه‌ چاكه‌ بكات، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه‌.

4 ئایا تاوانباران فێر نه‌بوون ئه‌وانه‌ی وه‌ک نان گه‌له‌كه‌ی من ده‌خۆن و ئه‌وانه‌ی له‌ خودا ناپاڕانه‌وه‌؟

5 له‌وێ‌ ترسێكی گه‌وره‌یان لێ‌ نیشت، كه‌ هیچ ترسی لێ‌ نه‌بوو. چونكه‌ خودا ئێسقانی ئه‌وان په‌رشوبڵاو ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گه‌مارۆیان داویت. ڕیسوایان ده‌كه‌یت، چونكه‌ خودا ڕه‌تی كردنه‌وه‌.

6 خۆزگه‌ ڕزگاری ئیسڕائیل له‌ سیهیۆنه‌وه‌ ده‌ربكه‌وێت. كاتێ په‌روه‌ردگار گه‌له‌كه‌ی خۆی له‌ ڕاپێچكراوی ده‌گێڕێته‌وه‌، با یاقوو شاد و ئیسڕائیل دڵخۆش بێت.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Swiv nou:



Piblisite