زەبوورەکان 43 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیهی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده. 1 خودایه دادوه‌ریم بۆ بكه، پارێزگاریم لێ بكه له نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێ به‌زه‌یی، له كه‌سی فێڵباز و سته‌مكار ده‌ربازم بكه. 2 چونكه تۆ خودا و قه‌ڵای منی. بۆ ڕه‌تت كردمه‌وه؟ بۆچی به خه‌مباریه‌وه ڕێ بكه‌م به‌ده‌ست چه‌وساندنه‌وه‌ی دوژمنانم؟ 3 ڕووناكی و ڕه‌وای خۆت بنێره، ئه‌وان ڕابه‌رایه‌تیم ده‌كه‌ن و ده‌مهێنن بۆ كێوی پارسات، بۆ نشینگه‌كه‌ت. 4 ئه‌وسا دێم بۆ قوربانگای خودا، خودای خۆشی و دڵشادیم، به عووده‌وه سوپاست ده‌كه‌م خودایه، خوداوه‌ندی من. 5 ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له ناخمدا ده‌ناڵێنێت؟ ئومێدت به خودا هه‌بێت، چونكه هه‌ر سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه. |