زەبوورەکان 21 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیهی پێشه‌وای گۆرانیبێژانه. په‌سنیه‌كی داویده. 1 ئه‌ی په‌روه‌ردگار، پاشا به هێزی تۆ دڵشاد ده‌بێت. چۆن به‌و ڕزگارییه‌ی پێت به‌خشیوه دڵخۆش نابێت! 2 ئاره‌زووی دڵیت پێ به‌خشیوه و له داواكارییه‌كانی زمانی ڕانه‌گرتووه. سیلاه. 3 به داڕشتێكی زۆره‌وه پێشوازیت لێ‌كرد و تاجێكی زێڕی سافت له‌سه‌ر سه‌ری دانا. 4 داوای ژیانی لێ‌كردیت، پێت به‌خشی، ڕۆژگاری درێژی تاهه‌تایه و جاویدانیه. 5 به‌و ڕزگارییه كه پێت داوه، شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی مه‌زنه، شكۆمه‌ندی و پایه‌به‌رزیت به‌سه‌ردا خستووه. 6 چونكه داڕشتێكی بێ كۆتاییت داوه‌تێ. به خۆشی دیداری خۆت شادمانی ده‌كه‌یت. 7 چونكه پاشا پشت به په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستێت، به به‌خششی خودای هه‌ره‌به‌رز ناهه‌ژێت. 8 ده‌ستت به‌سه‌ر هه‌موو دوژمنه‌كانتدا ده‌ڕوات. ده‌ستی ڕاستت به‌سه‌ر ناحه‌زانت. 9 كه ده‌رده‌كه‌ویت وه‌ک ته‌نوورێكی بڵێسه داریان لێده‌كه‌یت. له تووڕه‌ییدا په‌روه‌ردگار قووتیان ده‌دات و ئاگریش ده‌یانخوات. 10 ڕه‌چه‌ڵه‌كیان له‌سه‌ر زه‌وی و نه‌وه‌یان له‌نێو ئاده‌میزادان ده‌بڕێته‌وه. 11 هه‌رچه‌نده پیلانیان دژت دانا و بیریان له فێڵ كرده‌وه، سه‌رناكه‌ون. 12 چونكه تۆ وایان لێده‌كه‌یت هه‌ڵبێن، كاتێ تیروكه‌وان به‌ره‌و ڕوویان ده‌كه‌یت. 13 به هێزی خۆت پایه‌به‌رز به ئه‌ی په‌روه‌ردگار. په‌سنی و ئاواز بۆ توانای تۆ ده‌ڵێین. |