زەبوورەکان 142 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانیسروودێكی داویده كه له ئه‌شكه‌وت بوو. نوێژ. 1 پڕ به ده‌نگم هاوار بۆ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. به ده‌نگی خۆم له په‌روه‌ردگار ده‌پاڕێمه‌وه. 2 سكاڵای خۆمی له به‌رده‌م هه‌ڵده‌ڕێژم. له به‌رده‌می باسی ته‌نگانه‌كانی خۆم ده‌كه‌م. 3 له كاتی وره به‌ردانی ڕووحی خۆم. تۆ شاره‌زای ڕێڕه‌ومی. له‌و ڕێگایه‌ی پێیدا ده‌ڕۆم. ته‌ڵه‌یان بۆم ناوه‌ته‌وه. 4 ئاوڕ به‌لای ڕاستدا بده‌وه و ببینه. كوا ناسیاوی من؟ په‌ناگا بۆ من قڕی تێكه‌وتووه. كوا پرسیاركه‌ر له ئه‌حواڵی من؟ 5 هاوارم بۆ تۆ كرد ئه‌ی په‌روه‌ردگار. وتم: “تۆ په‌ناگامی. له زه‌ویی زیندووان تۆ به‌شی منی”. 6 به وردی گوێ له لاوانه‌وه‌م بگره. چونكه زۆر زه‌لیلم. ده‌ربازم بكه له ده‌ست ڕاونه‌رانم. چونكه له من ڕه‌قترن. 7 گیانم له به‌ندیخانه ده‌ربهێنه. بۆ ستایشی ناوت. ئینجا خوداناسان ده‌ورم ده‌گرن. چونكه چاكه‌م له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت. |