Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -

زەبوورەکان 114 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

1 به‌ ده‌رچوونی ئیسڕائیل له‌ میسڕ، ماڵی یاقوو له‌نێو گه‌لێكی نامۆ زمان،

2 ئیهوود بووه‌ پارساگای خودا، ئیسڕائیل بووه‌ جێی فه‌رمانڕه‌وایی.

3 ده‌ریا بینی و هه‌ڵات. ڕووباری یوردنه‌ن به‌ره‌و پاش كشایه‌وه‌.

4 چیاكان وه‌ک به‌ران بازیان دا. گرده‌كان وه‌ک به‌رخ.

5 چیته‌ ئه‌ی ده‌ریا، بۆ وا هه‌ڵدێی؟ ئه‌ی یوردنه‌ن، بۆ به‌ره‌و پاش ده‌كشێیته‌وه‌؟

6 ئه‌ی چیاكان، بۆ وه‌ک به‌ران بازده‌ده‌ن؟ ئه‌ی گرده‌كان، بۆ وه‌ک به‌رخ بازده‌ده‌ن؟

7 ئه‌ی زه‌وی له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار بله‌رزه‌، له‌ به‌رده‌م خوداوه‌ندی یاقوو!

8 ئه‌وه‌ی تاشه‌به‌ردی كرد به‌ گۆمی ئاو، به‌رده‌ئه‌ستێی كرد به‌ كانیاو.

© Bible Society in Lebanon (2017)

کۆمەڵگەی پەرتووکی پیرۆز لە لوبنان ٢٠١٧

Bible Society in Lebanon
Swiv nou:



Piblisite