Biblia Todo Logo
Bib sou entènèt

- Piblisite -

زەبوورەکان 43 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد


زەبووری 43

1 ئەی خودایە، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، پارێزگاریم لێ بکە لە نەتەوەیەکی خوانەناس، لە پیاوی فێڵباز و لە زۆردار دەربازم بکە.

2 تۆ خودا و قەڵای منی. بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆچی دەبێت بناڵێنم، بچەوسێمەوە بە دەست دوژمنانم؟

3 ڕووناکی و ڕاستی خۆت بنێرە، با ئەوان ڕێنماییم بکەن، با ئەوان بمهێننە کێوی پیرۆزت، بۆ نشینگەکەت.

4 ئەوسا دێم بۆ قوربانگای خودا، خودای خۆشی و دڵشادیم، خودایە، خودای من، بە قیسارەوە ستایشت دەکەم.

5 ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟ بۆ لە ناخمەوە پەرێشانیت؟ ئومێدت بە خودا هەبێت، چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم، ئەو ڕزگارکەر و خودامە.

‫کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™

‫مافی چاپکردن پاێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ ‎Biblica, Inc‎.‎

‫بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموومافەەەکانی پارێزراوە.

Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™‎

‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎

‪ Used with permission. All rights reserved worldwide.

Biblica, Inc.
Swiv nou:



Piblisite