Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




ئاشکراکردن 15:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 په‌سنیی مووشێی به‌نده‌ی خودا و په‌سنیی كاوڕه‌كه‌یان ده‌چڕی، ده‌یانووت: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، كاره‌كانت مه‌زن و سه‌یرن! ئه‌ی پاشای پارساكان، ڕێگاكانت دادپه‌وه‌ر و ڕه‌وایه‌.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 سروودی موسای بەندەی خودا و سروودی بەرخەکەیان دەچڕی و دەیانگوت: «ئەی یەزدان، خودای هەرە بەتوانا، کارەکانت گەورە و سەیرە! ئەی پاشای نەتەوەکان، ڕێگاکانت ڕاست و دادپەروەرە.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




ئاشکراکردن 15:3
49 Iomraidhean Croise  

كرده‌وه‌كانی په‌روه‌ردگار مه‌زنن. هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێی ورد ده‌بنه‌وه‌ خۆشی لێ ده‌بینن.


سوپاست ده‌كه‌م، چونكه‌ به‌ ترسه‌وه‌ سامناكی دروست كراوم. كاره‌كانت سه‌رسوڕهێنه‌رن، له‌ ناخمه‌وه‌ ئه‌مه‌ باش ده‌زانم.


په‌روه‌ردگار له‌ هه‌موو ڕێگاكانی باشخوازه‌، له‌ هه‌موو كرده‌وه‌وكانی میهره‌بانه‌.


مووشێ وه‌ک ڕاژه‌وانێک له‌ هه‌موو ماڵی خودا سه‌رڕاست بوو، بۆ گه‌واهیی ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو ده‌ووترێت.


چونكه‌ ته‌ورات به‌ مووشێ‌ درا، به‌ڵام به‌خشش و ڕه‌وا به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ بوون.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌ و میهره‌بانیه‌كه‌ی جاویدانیه‌. سه‌رڕاستیشی بۆ نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌یه‌.


چونكه‌ حوكمه‌كانی ڕه‌وا و دادپه‌روه‌رن. داوێنپیسه‌ مه‌زنه‌كه‌ی تاوانبار كرد كه‌ به‌ داوێنپیسییه‌كه‌ی زه‌ویی گه‌نده‌ڵ ده‌كرد. تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده‌كانی خۆی لێكرده‌وه‌”.


له‌به‌رده‌م ته‌خت و چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ و پیره‌كان په‌سنیه‌كی نوێیان ده‌ووت. كه‌س نه‌یده‌توانی په‌سنیه‌كه‌ فێرببێت، جگه‌ له‌و سه‌د و چل و چوار هه‌زاره‌ی له‌ زه‌وییه‌وه‌ كڕابوونه‌وه‌.


ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ كاوڕه‌كه‌ ده‌جه‌نگێن، كاوڕه‌كه‌ ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه‌ په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگارانه‌ و پاشای پاشایانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و بژارده‌ و باوه‌ڕدارن”.


وتیان: “سوپاست ده‌كه‌ین، ئه‌ی په‌روه‌ردگار و خوداوه‌ندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، چونكه‌ هێزه‌ مه‌زنه‌كه‌ی خۆت وه‌رگرت و فه‌رمانڕه‌واییت كرد.


چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان شه‌ش باڵی هه‌بوو له‌ ده‌وروبه‌ر، ناوه‌وه‌یان به‌ چاو داپۆشرابوو، شه‌و و ڕۆژ بێ وه‌ستان ده‌ڵێن: “پارسا‌یه‌، پارسایه‌‌، پارسایه‌‌، په‌روه‌ردگار خوداوندی توانادار به‌سه‌ر هه‌موو شتێک، ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ و دێت”


ده‌رباره‌ی هێزی كرده‌وه‌ سامناكه‌كانت ده‌دوێن، منیش مه‌زنیت ڕاده‌گه‌یه‌نم.


پاشا به‌هێزه‌. حه‌ز‌ له‌ دادپه‌روه‌ری ده‌كات. تۆ ڕاستوڕێكیت چه‌سپاند. ڕه‌وا و دادپه‌روه‌ری له‌نێو یاقوو تۆ دروستت كردووه‌.


ناوێكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر پۆشاک و ڕانی نووسراوه‌: “پاشای پاشایان و په‌روه‌ردگاری په‌روه‌ردگاران”.


باسی ئه‌و‌ نیشانانه‌ی بكه‌ن كه‌ پیشانی داوه‌، په‌رجو و حوكمه‌كانی زاری.


له‌به‌رچاو باوباپیرانیان په‌رجوی كرد. له‌ زه‌ویی میسڕ. له‌ وڵاتی چۆعه‌ن.


فریشته‌یه‌كی دیكه‌، دووه‌م، له‌دوایه‌وه‌ ده‌یووت: “كه‌وت! باڤل شاره‌ مه‌زنه‌كه‌، ئه‌وه‌ی مه‌یی تووڕه‌یی داوێنپیسییه‌كه‌ی به‌ هه‌موو نه‌ته‌واكانی دا بیخۆنه‌وه‌!”


ڕێگای خودا ته‌واوه‌. فه‌رمووده‌ی په‌روه‌ردگار خاوێنه‌. ئه‌و قه‌ڵغانه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن.


ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كرده‌وه‌كانت چه‌ند مه‌زنه‌! بیركردنه‌وه‌ی تۆ چه‌ند قووڵه‌!


كرده‌وه‌كانی ده‌ستی سه‌رڕاستی و ڕه‌وایه‌. هه‌موو ڕاسپارده‌كانی جێی متمانه‌ن.


بۆ پاشای جاویدانی، نه‌مر و نه‌بینراو، تاقه‌ خودای دانا، ڕێز و شكۆی تاهه‌تایه‌ بۆ ئه‌وه‌! ئامین.


په‌روه‌ردگار كه‌ هه‌یه‌ ده‌فه‌رمووێ: “منم ئه‌لف و یێ، یه‌كه‌مین و پایان” ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ و هه‌بووه‌ و دێت، كه‌ توانای به‌سه‌ر هه‌موو شتێكی هه‌یه‌.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan