Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




پیلیۆس 4:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه‌ و زیادی كردووه‌. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه‌ هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه‌، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه‌، دڵی خودا خۆش ده‌كات.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 ئێستا هەموو شتێکم هەیە، زیاتر لە پێویست. ئەو شتانەی ئەپەفرۆدیتۆس لەلای ئێوە هێنای وەرمگرت و تێربووم، بۆنێکی خۆشە، قوربانییەکی قبوڵکراوە، دڵی خودا خۆش دەکات.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




پیلیۆس 4:18
15 Iomraidhean Croise  

به‌ ترسه‌وه‌ سه‌یری كرد و وتی: “ها گه‌وره‌م؟” پێی فه‌رموو: “نوێژه‌كانت و چاكه‌كانت وه‌ک یاده‌وه‌ری به‌رز بوونه‌ته‌وه‌ به‌رده‌م خودا.


جا برایان، له‌به‌ر میهره‌بانیی خودا لێتان ده‌پاڕێمه‌وه‌، له‌شتان وه‌ک قوربانییه‌كی زیندوو پێشكه‌ش بكه‌ن، پارسا و په‌سه‌ندكراو له‌لای خودا، كه‌ په‌رستنی هۆشمه‌ندانه‌تانه‌.


وارگه‌كانی دیكه‌م تاڵان كرد كه‌ خه‌رجیم لێیان وه‌رگرت له‌پێناوی ڕاژه‌كه‌تان.


چونكه‌ كردنی ئه‌م ڕاژه‌یه‌ ته‌نها پێویستی پارساكان پڕ ناكاته‌وه‌، به‌ڵكو سوپاسكردنی زۆر بۆ خودا زیاد ده‌كات.


له‌ خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشیویستین و له‌ پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه‌ دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.


ده‌زانم نه‌بوونی چییه‌ و ده‌زانم هه‌بوونی چییه‌، له‌ هه‌ر شتێک و له‌ هه‌موو شتێكدا فێری نهێنی ئه‌وه‌بووم له‌ تێربوون و برسێتیدا ئاسووده‌ بم.


برایان، ده‌بێت هه‌رده‌م له‌به‌ر ئێوه‌ سوپاسی خودا بكه‌ین، وه‌ک شایسته‌یه‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر گه‌شه‌ ده‌كات و خۆشویستنی هه‌ر یه‌كێكتان و هه‌موو بۆ یه‌كتری زیاد ده‌كات،


به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانییانه‌ خودا دڵشاد ده‌كات.


ئێوه‌ش وه‌ک به‌ردی زیندوو له‌ خانوویه‌كی ڕووحی بنیادنراو بن، بۆ كاهینیه‌تیی پارسا، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانیی ڕووحیی كه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ لای خودا په‌سه‌ندن.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan