Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




پیلیۆس 4:12 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

12 ده‌زانم نه‌بوونی چییه‌ و ده‌زانم هه‌بوونی چییه‌، له‌ هه‌ر شتێک و له‌ هه‌موو شتێكدا فێری نهێنی ئه‌وه‌بووم له‌ تێربوون و برسێتیدا ئاسووده‌ بم.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

12 دەزانم نەبوونی چییە و دەزانم هەبوونیش چییە، لە هەر شتێک و لە هەموو شتێکدا فێری نهێنی ئەوە بووم لە هەبوونی و نەبوونیدا ئاسوودە بم.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




پیلیۆس 4:12
15 Iomraidhean Croise  

نیری من بخه‌نه‌ سه‌ر خۆتان و له‌ منه‌وه‌ فێربن، چونكه‌ دڵنه‌رم و خاكسارم، جا حه‌سانه‌وه‌ش بۆ ده‌روونتان ده‌دۆزنه‌وه‌.


جا پێی فه‌رموون: “بۆیه‌ هه‌ر ته‌وراتزانێكی ڕاهێنراو له‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان، له‌ خاوه‌ن ماڵێک ده‌چێ له‌ گه‌نجینه‌كه‌یدا نوێ و كۆن ده‌ربهێنێت”.


خۆم وه‌ک پۆڵۆس، به‌ نیانیی مه‌سیح داواتان لێ ده‌كه‌م كه‌وا ده‌ڵێن شه‌رمنم كاتێ ڕووبه‌ڕووم له‌گه‌ڵ ئێوه‌، به‌ڵام به‌سه‌رتانه‌وه‌ بوێرم كه‌ لێتان دوورم.


چونكه‌ هه‌ندێک ده‌ڵێن: “په‌یامه‌كان قورس و به‌هێزن، به‌ڵام ئاماده‌بوونی خۆی لاوازه‌ و قسه‌ به‌تاڵه‌”.


به‌ ڕه‌نجدان و ماندووبوون، به‌ بێداریی زۆر، به‌ برسیێتی و تینوێتی، به‌ ڕۆژووگرتنی زۆر، به‌ سه‌رما و ڕووتی.


یاخود گوناهم كردووه‌ كه‌ خۆم نزم كرده‌وه‌ تاكو ئێوه‌ به‌رز ببنه‌وه‌، چونكه‌ به‌خۆڕایی موژده‌ی ئینجیلی خودام بۆ ڕاگه‌یاندن؟


كه‌ له‌گه‌ڵتان بووم و پێویستیم هه‌بوو، قورساییم نه‌خسته‌ سه‌ر كه‌س، چونكه‌ برایان له‌ ماقیدۆنیاوه‌ هاتن پێویستییه‌كانی منیان پڕكرده‌وه‌. له‌ هه‌موو شتێكدا خۆم پاراست تا قورسایی نه‌خه‌مه‌ سه‌رتان، خۆشمی لێ ده‌پارێزم.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan