Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




پیلیۆس 3:20 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

20 چونكه‌ وڵاتمان له‌ ئاسماناندایه‌، به‌ په‌رۆشه‌وه‌ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ڕزگاریده‌ر له‌وێ بێته‌وه‌، ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار،

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

20 بەڵام ئێمە هاوڵاتی ئاسمانین، بە پەرۆشەوە چاوەڕێ دەکەین ڕزگارکەر لەوێ بێتەوە، عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ،

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




پیلیۆس 3:20
36 Iomraidhean Croise  

ڕێگای ژیانت پێ ناساندم، تێربوون له‌ شادی له‌ به‌رده‌متدایه. شادیی جاویدانی له‌لای ڕاستی تۆ دایه‌.


به‌ڵام من به‌ بێتاوانی ڕووی تۆ ده‌بینم. كه‌ به‌ئاگادێم تێر ده‌بم له‌ بینینی شێوه‌ت.


ئیشۆع پێی فه‌رموو: “ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت ته‌واو بیت، بڕۆ سامانه‌كانت بفرۆشه‌ و بیده‌ هه‌ژاران، ئیتر گه‌نجینه‌یه‌كت له‌ ئاسماندا ده‌بێت و وه‌ره‌ دوام بكه‌وه‌”.


به‌ هه‌مان شێوه‌ ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خۆی كۆده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام له‌لای خودا ده‌وڵه‌مه‌ند نییه‌”.


به‌خته‌وه‌ری بۆ تۆ، چونكه‌ نییانه‌ پاداشتت بده‌نه‌وه‌، تۆش له‌ هه‌ستانه‌وه‌ی خوداناسان پاداشت ده‌درێیته‌وه‌”.


وتیان: “گلیلاییه‌كان، چیتانه‌ ڕاوه‌ستاون سه‌یری ئاسمان ده‌كه‌ن؟ ئه‌م ئیشۆعه‌، كه‌ له‌نێوانتاندا بۆ ئاسمان به‌رزبووه‌وه‌، چۆن بینیتان ده‌چووه‌ ئاسمان، ئاواش دێته‌وه‌”.


ته‌نانه‌ت له‌ هیچ به‌هره‌یه‌ك كه‌موكوڕیتان نییه‌، چاوه‌ڕوانی ئاشكراكردنی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحن.


وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ گڵ بوو، ئه‌وانه‌ش له‌ گڵن. ئه‌وه‌ش له‌ ئاسمانه‌وه‌یه‌، ئاسمانییه‌كان به‌م جۆره‌ ده‌بن.


ئێمه‌ ته‌ماشای شته‌ بینراوه‌كان ناكه‌ین، به‌ڵكو شته‌ نه‌بینراوه‌كان، چونكه‌ بینراوه‌كان كاتین، به‌ڵام نه‌بینراوه‌كان جاویدانین.


ئیتر دڵنیاین و به‌ باشتری ده‌زانین، له‌ له‌ش دوور بكه‌وینه‌وه‌ و له‌لای په‌روه‌ردگار نیشته‌جێ بین.


به‌ڵام یروشلایمی سه‌ره‌وه‌ ئازاده‌، كه‌ دایكی هه‌موومانه‌،


بۆیه‌ ئیتر نامۆ و بێگانه‌ نین، به‌ڵكو هاوڵاتین له‌گه‌ڵ پارساكان و بنه‌ماڵه‌ی خودا،


له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵیستاندینه‌وه‌ و له‌ شوێنه‌ ئاسمانیه‌كاندا له‌گه‌ڵیدا داینیشاندین، له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا،


تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن،


ته‌نها به‌ شێوه‌یه‌ک بژین كه‌ شایسته‌ی ئینجیلی مه‌سیح بێت، تاكو كاتێ بێم و بتانبینم یاخود له‌نێوتان نه‌بم و هه‌واڵتان ببیستم، كه‌ له‌ یه‌ک ڕووحدا جێگیرن و به‌ یه‌ک دڵ تێده‌كۆشن بۆ باوه‌ڕی ئینجیل،


له‌پێناوی ئه‌و هیوایه‌ی له‌ ئاسماناندا بۆتان دانراوه‌، ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ وشه‌ی ڕه‌وای ئینجیل بیستتان،


بۆ چاوه‌ڕوانیی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ ئاسمان، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئیشۆع، ئه‌وه‌ی له‌ تووڕه‌یی داهاتوو ده‌ربازمان ده‌كات.


چونكه‌ په‌روه‌ردگار خۆی به‌ هاوار فه‌رمان ده‌دات، به‌ ده‌نگی سه‌رۆكی فریشته‌كان و به‌ كه‌ڕه‌نای خودا، له‌ ئاسمانه‌وه‌ دێته‌ خواره‌وه‌ و یه‌كه‌مجار مردووان له‌ مه‌سیح هه‌ڵده‌ستنه‌وه‌.


ئێستا تاجی خوداناسیم بۆ دانراوه‌، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری دادوه‌ره‌ له‌و ڕۆژه‌دا ده‌مداتێ، ته‌نها بۆ من نییه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنین.


له‌ چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح،


به‌ڵكو ئێوه‌ هاتوونه‌ته‌ كێوی سهیۆن، بۆ شاری خودای زیندوو، یروشلایمی ئاسمانی، بۆ ئاهه‌نگێک فریشته‌یه‌كی له‌ ژماره‌ نه‌هاتووی كۆكردۆته‌وه‌،


مه‌سیحیش جارێک پێشكه‌ش كرا، تاكو گوناهی زۆر كه‌س هه‌ڵبگرێت. بێ گوناهیش ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆ ڕزگاریی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.


ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و هه‌موو چاوێک ده‌یبینێت، ئه‌وانه‌ش كه‌ ڕمیان لێیداوه‌، هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. به‌ڵێ، ئامین.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan