5 با ئه‌م هزره‌تان تێدابێت كه له ئیشۆعی مه‌سیحدا هه‌یه:
5 وەک عیسای مەسیح بیر بکەنەوە:
نیری من بخه‌نه سه‌ر خۆتان و له منه‌وه فێربن، چونكه دڵنه‌رم و خاكسارم، جا حه‌سانه‌وه‌ش بۆ ده‌روونتان ده‌دۆزنه‌وه.
چونكه كێ گه‌وره‌یه، ئه‌وه‌ی پاڵی داوه یان ئه‌وه‌ی ڕاژه ده‌كات؟ ئه‌وه نییه كه پاڵی داوه؟ به‌ڵام من له‌نێوانتان وه‌ک ئه‌وه‌م كه ڕاژه ده‌كات.
چۆن خودا به ڕووحی پارسا و هێز ئیشۆعی ناسڕه‌تیی ده‌ستنیشان كرد، ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕا و چاكه‌ی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئیبلیس به‌سه‌ریاندا زاڵ ببوو چاكی ده‌كردنه‌وه، چونكه خودا له‌گه‌ڵی بوو.
هه‌موو شتێكم پیشانتان دا كه پێویسته ئاوا ڕه‌نج بده‌ن بۆ یارمه‌تیدانی لاوازان، وشه‌كانی ئیشۆعی په‌روه‌ردگارتان له‌یاد بێت كه فه‌رمووی: به‌خشین له وه‌رگرتن به‌خته‌وه‌ریتره”.
ئه‌گه‌ر به‌هۆی خۆراكت براكه‌ت دڵته‌نگ بێت، ئیتر به‌گوێره‌ی خۆشویستن ڕه‌فتار ناكه‌یت. جا به خۆراكت ئه‌و كه‌سه له‌ناومه‌به كه مه‌سیح له پێناوی مردووه.
چونكه مه‌سیحیش خۆی ڕازی نه‌كرد، به‌ڵكو وه‌ک نووسراوه: {جنێوی جنێوده‌رانت كه‌وته سه‌ر من}.
خوداوه‌ندی دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌وایی له‌نێو خۆتان ڕێككه‌وتنی بیروڕاتان بداتێ به‌گوێره‌ی بیری ئیشۆعی مه‌سیح،
وه‌ك منیش له هه‌موو شتێك هه‌مووان ڕازی ده‌كه‌م، به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆمدا ناگه‌ڕێم، به‌ڵكو هی زۆر كه‌س، تاكو ڕزگاریان ببێت.
له خۆشویستندا ڕه‌فتار بكه‌ن، وه‌ک مه‌سیح خۆشی‌ویستین و له پێناوی ئێمه‌دا خۆی به‌ده‌سته‌وه دا، قوربانییه‌ک و سه‌ربڕاوێک، بۆنخۆش بۆ خودا.
پۆڵۆس و تیماتیئوسی به‌نده‌كانی ئیشۆعی مه‌سیح، بۆ هه‌موو پارسا‌كان له ئیشۆعی مه‌سیحدا له پیلیۆس، له‌گه‌ڵ چاودێران و ڕاژه‌وانان:
چونكه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، چونكه مه‌سیحیش له پێناومان ئازاری چێژت و نموونه‌ی بۆ به‌جێهێشتین، تاكو به هه‌نگاوه‌كانیدا بڕۆین.
وه‌ک مه‌سیح به جه‌سته ئازاری چێژت، ئێوه‌ش خۆتان به‌م نیازه چه‌كدار بكه‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی به جه‌سته ئازار بچێژێ، له گوناهكردن ده‌وه‌ستێ،
ئه‌وه‌ی وتی: له‌ودا جێگیره، ئه‌وا ده‌بێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و ژیاوه ئاوا بژیێت.