Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




پیلیۆس 2:20 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

20 چونكه‌ كه‌سم نییه‌ وه‌ک ئه‌و به‌ دڵسۆزی بایه‌خ به‌ كاروبارتان بدات.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

20 چونکە کەسم نییە وەک ئەو بە دڵسۆزی بایەخ بە کاروبارتان بدات،

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




پیلیۆس 2:20
16 Iomraidhean Croise  

به‌ڵام ئه‌وه‌ تۆی، ئه‌ی مرۆڤی هاوشێوه‌م، هاوڕێ و براده‌رمیت،


به‌كرێگیراویش هه‌ڵدێت چونكه‌ به‌ كرێ گیراوه‌ و خه‌می كاوڕه‌كانی نییه‌.


ئه‌مه‌ی وت نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌می هه‌ژاران ده‌خوات، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دز بوو و چه‌مه‌دانی پاره‌شی له‌لا بوو، هه‌رچی تێدا دابنرابایه‌ ده‌یبرد.


خوداوه‌ندی دانبه‌خۆداگرتن و دڵنه‌وایی له‌نێو خۆتان ڕێككه‌وتنی بیروڕاتان بداتێ به‌گوێره‌ی بیری ئیشۆعی مه‌سیح،


ئه‌گه‌ر تیماتیئوس هات، ئاگاداربن با له‌لاتان به‌بێ ترس بێت، چونكه‌ كاری په‌روه‌ردگار ده‌كات، وه‌ك منیش ده‌یكه‌م.


ئه‌وا خۆشییه‌كه‌م ته‌واو بكه‌ن، تاكو یه‌ک بیر و یه‌ک خۆشویستنتان هه‌بێت، یه‌ک دڵ و یه‌ک مه‌به‌ستتان هه‌بێت.


به‌ڵام له‌ شاره‌زایی ئه‌و ئاگادارن، چونكه‌ وه‌ک ڕۆڵه‌ له‌گه‌ڵ باوكی له‌گه‌ڵم له‌ ئینجیلدا ڕاژه‌ی كرد.


هه‌روه‌ها ئیشۆع كه‌ به‌ یستۆس ناوده‌بردرێت. ته‌نها ئه‌مانه‌ له‌نێوان هاوكارانم بۆ پاشایه‌تیی خودا له‌ خروسه‌بڕاوانن، ئه‌وانه‌ی بوونه‌ هانده‌رم.


بۆ تیماتیئوس، ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م له‌ باوه‌ڕ: به‌خشش و میهره‌ربانی و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


ئه‌گه‌ر تۆ به‌مانه‌ ڕێنمایی برایان بكه‌یت، ئه‌وا ده‌بیته‌ ڕاژه‌وانێكی باشی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌ وشه‌كانی باوه‌ڕ و فێركردنی باش په‌روه‌رده‌ كرایت، ئه‌وه‌ی شوێنی ده‌كه‌ویت.


باوه‌ڕی بێ ڕووپامایی تۆم وه‌بیر دێته‌وه‌ كه‌ له‌ تۆدایه‌، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار له‌ لوئیسی نه‌نكت و ئه‌فنیكی دایكت نیشته‌جێ بوو، دڵنیام له‌ تۆشدایه‌.


به‌ڵام تۆ، فێركردنم و سه‌ربورده‌م و ئامانج و باوه‌ڕ و ئارامگرتن و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن،


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan