Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




پیلیۆس 2:16 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

16 به‌ ده‌ستگرتن به‌ وشه‌ی ژیان، تاكو له‌ ڕۆژی مه‌سیحدا شانازی بكه‌م كه‌ بێ هووده‌ كۆششم نه‌كردووه‌ و ڕه‌نجم نه‌كێشاوه‌.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

16 کاتێک کە ئێوە دەست بە وشەی ژیانەوە دەگرن. ئیتر لە ڕۆژی مەسیحدا دەتوانم شانازی بکەم کە بێهوودە ڕام نەکرد و ڕەنجم نەکێشاوە.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




پیلیۆس 2:16
24 Iomraidhean Croise  

له‌نێو كۆمه‌ڵێكی مه‌زن موژده‌ی بێتاوانیم دا. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ خۆت ده‌زانیت، ده‌می خۆم ناگرم.


خودایه‌ له‌ سه‌رده‌می گه‌نجییه‌وه‌ فێرت كردووم، تا ئێستا كرده‌وه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ڕاده‌گه‌یه‌نم.


ئه‌وه‌ی له‌ تاریكیدا پێتانی ده‌ڵێم، له‌ ڕووناكی بیڵێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌ چرپه‌ ده‌یبیستن، له‌ سه‌ربانان بانگه‌وازی بكه‌ن.


پێشتان ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خه‌ڵكی دانم پیابنێت، ڕۆڵه‌ی مرۆڤیش له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی خودا دانی پیاده‌نێت.


ڕووح ژیان ده‌دات، به‌ڵام جه‌سته‌ هیچ كه‌ڵكی نیه‌. ئه‌و قسانه‌ی پێتان ده‌ڵێم ڕووح و ژیانن.


شیمعون په‌تڕۆس وه‌ڵامی دایه‌وه‌: “په‌روه‌ردگار، بچینه‌ لای كێ؟ قسه‌ی ژیانی جاویدانی له‌لای تۆیه‌.


خه‌ڵكینه‌، برایان، كوڕانی پشتی ئه‌وڕاهه‌م و ئه‌وانه‌ی له‌نێوتاندا له‌ خودا ده‌ترسن، په‌یامی ئه‌م ڕزگارییه‌ بۆ ئێوه‌ هاتووه‌.


ئه‌وه‌ی تا پایان جێگیریتان ده‌كات، تاكو له‌ ڕۆژی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیحدا بێ گله‌یی بن.


كه‌واته‌ ڕاده‌كه‌م نه‌ك وه‌ك یه‌كێك ئامانجی نه‌بێت، بۆكسێن ده‌كه‌م نه‌ك وه‌ك له‌ هه‌وا بده‌م.


وه‌ک هه‌ندێک لێمان تێگه‌یشتن، تاكو شانازی ئێوه‌ بین، وه‌ک ئێوه‌ش شانازی ئێمه‌ن، له‌ ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار.


سه‌ركه‌وتنه‌كه‌م به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنێک بوو، ئه‌و ئینجیله‌ی كه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نم، خستمه‌ به‌رده‌میان، به‌ڵام بۆ گه‌وره‌ پیاوان به‌ ته‌نها، تاكو ئه‌وه‌ی بۆی كۆشش ده‌كه‌م و كۆششم كردووه‌ به‌ فیڕۆ نه‌ڕوات.


ده‌ترسم به‌خۆڕایی له‌ پێناوتان ماندووبووبم.


تاكو باشترین شت جیا بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ڕۆژی مه‌سیح دڵسۆز و بێ كۆسپ بن،


له‌مه‌شدا دڵنیام، ئه‌وه‌ی له‌ ئێوه‌دا ئه‌م ئیشه‌ چاكه‌ی ده‌ستپێكردووه‌، تاكو ڕۆژی ئیشۆعی مه‌سیح ته‌واوی ده‌كات.


چونكه‌ هیوا و خۆشی و تاجی شانازیمان له‌به‌رده‌م ئیشۆعی په‌روه‌ردگارمان چییه‌ له‌ كاتی هاتنی؟ ئایا ئێوه‌ نین؟


بۆیه‌ منیش كاتێ به‌رگه‌م نه‌گرت، ناردم به‌ڵكو دۆخی باوه‌ڕتان بزانم، نه‌وه‌ک تاقیكه‌ره‌وه‌ تاقی كردبنه‌وه‌ و ڕه‌نجمان به‌فیڕۆ بچێت.


چونكه‌ وشه‌ی خودا زیندوو و كاریگه‌ره‌ و له‌ هه‌موو شمشێرێكی دووده‌م تیژتره‌، نێوانی ده‌روون و ڕووح و جومگه‌ و مۆخی ئێسک ده‌بڕێت، بیر و نیازی دڵ جیا ده‌كاته‌وه‌.


ئێوه‌ش له‌دایک بوونه‌وه‌، نه‌ک به‌ تۆوێكی فه‌وتاو به‌ڵكو نه‌فه‌وتاو، به‌ وشه‌ی زیندووی خودا كه‌ تا جاویدانی ده‌مێنێته‌وه‌.


ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستپێكدا بوو، ئه‌وه‌ی گوێمان لێیبوو، ئه‌وه‌ی به‌ چاوی خۆمان بینیمان، ئه‌وه‌ی ته‌ماشامان كرد و ده‌ستمان پێی كه‌وت، سه‌باره‌ت به‌ وشه‌ی ژیان


ڕووح و بووک ده‌فه‌رموون: “وه‌ره‌!”. ئه‌وه‌ی ده‌بیستێ با بڵێت: “وه‌ره‌!”. ئه‌وه‌ی تینوویه‌تی با بێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با به‌خۆڕایی ئاوی ژیان ببات.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan