8 خودا گه‌واهیده‌رمه چه‌نده په‌رۆشی هه‌مووتانم، به سۆزی ئیشۆعی مه‌سیح.
8 خودا شایەتمە چەندە بە پەرۆشم بۆ هەمووتان بە سۆزی عیسای مەسیح.
به‌هۆی هه‌ناوی میهره‌بانیی خودامانه‌وه، كه رووناكی له به‌رزاییه‌وه ئێمه‌ی به‌سه‌ركرد،
چونكه خودا، ئه‌وه‌ی به ڕووحم ده‌یپه‌رستم له موژده‌ی ڕۆڵه‌كه‌یدا، گه‌واهیده‌ری منه چۆن بێ بڕانه‌وه یادتان ده‌كه‌م و
له مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م، ویژدانیشم به ڕووحی پارسا گه‌واهیده‌رمه،
چونكه ئێمه شادین كه لاوازین و ئێوه به‌هێزن، نوێژی ئێمه‌ش بۆ ته‌واویی ئێوه‌یه.
ته‌نگاوبوونتان به‌هۆی ئێمه‌وه نییه، به‌ڵكو له هه‌ناوی خۆتانه‌وه‌یه.
دڵیشی زیاتر بۆتان ده‌چێت كه یادی گوێڕایه‌ڵی هه‌مووتان ده‌كاته‌وه، چۆن به ترس و له‌رزه‌وه پێشوازیتان لێ‌كرد.
خودا ده‌زانێت ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم درۆ نییه.
چونكه هه‌مووتان به باوه‌ڕ به ئیشۆعی مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودان،
ڕۆڵه‌كانم، جارێكی دیكه له پێناوتان ژانی منداڵبوون ده‌چێژم، تاكو وێنه‌ی مه‌سیح له ژیانتان به‌رجه‌سته بێت،
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئامۆژگارییه‌ک له مه‌سیحدا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر دڵنه‌واییه‌كی خۆشویستن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هاوبه‌شییه‌كی ڕووح، ئه‌گه‌ر هه‌ر سۆز و میهره‌بانییه‌ک،
شه‌یدای هه‌مووتانه و دڵته‌نگ بوو، چونكه نه‌خۆشی ئه‌وتان بیستووه.
كه‌واته برایانی خۆشه‌ویستم، ئه‌وانه‌ی په‌رۆشتانم، خۆشی و تاجی منن، خۆشه‌ویستانم ئاوا له په‌روه‌ردگاردا جێگیر بن.
ده‌مه‌وێ بزانن چ خه‌باتێک ده‌كه‌م له‌پێناوی ئێوه و ئه‌وانه‌ی له لاودیكییان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕووبه‌ڕوو منیان نه‌بینیوه،
بۆیه وه‌كو بژارده‌ی خودا، پارسا و خۆشه‌ویست، میهره‌بانی و نیانی و خاكساری و دڵنه‌رمی و پشوودرێژی بپۆشن.
خودا گه‌واهیده‌ره، نه زمانلوسیتان بۆ ده‌كه‌ین و نه له‌به‌ر چڵێسییه، وه‌ک ده‌زانن،
ئاوا شه‌یداتان بووین كه حه‌زمان كرد نه‌ک ته‌نها ئینجیلی خوداتان بده‌ینێ، به‌ڵكو خۆشمان، چونكه بوونه خۆشه‌ویستمان.
كاتێ یادی فرمێسكه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه، تامه‌زرۆی بینینت ده‌بم تاكو پڕبم له شادی.
ئه‌و ده‌نێرمه‌وه لات، په‌سه‌ندی بكه، كه جگه‌رمه.
به‌ڵێ براكه‌م، له په‌روه‌ردگاردا چاكه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ بكه، له مه‌سیحدا دڵگه‌شم بكه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ماڵی دونیای هه‌بێت و براكه‌ی خۆی به نه‌داری بینی و دڵی لێی ڕه‌ق كرد، چۆن خۆشویستنی خودای تێدا ده‌مێنێته‌وه؟