Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




پیلیۆس 1:26 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

26 تاكو له‌ مندا شانازیتان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح زیاتر بێت به‌هۆی ئاماده‌بوونم له‌لاتان.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

26 تاکو بەهۆی هاتنەوەی من بۆ لاتان شانازیتان بە عیسای مەسیح لە ڕێگەی منەوە زیاد بکات.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




پیلیۆس 1:26
14 Iomraidhean Croise  

ئێوه‌ش ئێستا خه‌متان هه‌یه‌، به‌ڵام ده‌تانبینمه‌وه‌ و دڵشاد ده‌بن، كه‌سیش ئه‌و خۆشییه‌تان لێ ناستێنێت.


تا ئێستا به‌ ناوی منه‌وه‌ هیچتان داوا نه‌كردووه‌. داوا بكه‌ن وه‌رده‌گرن، تاكو خۆشییه‌كه‌تان ته‌واو بێت.


وه‌ک هه‌ندێک لێمان تێگه‌یشتن، تاكو شانازی ئێوه‌ بین، وه‌ک ئێوه‌ش شانازی ئێمه‌ن، له‌ ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار.


دیسان لای ئێوه‌ ستایشی خۆمان ناكه‌ین، به‌ڵكو ده‌رفه‌تێكتان ده‌ده‌ینێ شانازیمان پێ بكه‌ن، تاكو بتوانن وه‌ڵامی ئه‌وانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ شانازی به‌ ڕواڵه‌ت ده‌كه‌ن نه‌ک به‌ دڵ.


ئه‌گه‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و شانازیم به‌ ئێوه‌ كردبێت، شه‌رمم نه‌كردووه‌، به‌ڵكو وه‌ک هه‌موو شتێكمان به‌ ڕاستگۆیی پێ وتن، شانازیمان لای تتوس بووه‌ ڕاستی.


زۆر متمانه‌م پێتان هه‌یه‌، زۆر شانازیشتان پێوه‌ ده‌كه‌م، له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌كانماندا پڕبووم له‌ دڵنه‌وایی و شادییه‌كی زۆر.


به‌ڵام خودا كه‌ دڵنه‌وایی خاكساره‌كان ده‌كات، به‌ هاتنی تتوس دڵنه‌وایی كردین،


به‌ڵام با هه‌ریه‌كه‌ كرداری خۆی ئه‌زموون بكات، ئه‌وسا با ته‌نها شانازی به‌خۆیه‌وه‌ بكات، نه‌ک به‌ كه‌سێكی دیكه‌،


له‌ كۆتاییدا، برایان، دڵشاد بن به‌ په‌روه‌ردگار! نووسینه‌وه‌ی ئه‌م شتانه‌ ماندووم ناكات، به‌ڵكو بۆ ئاساییشی ئێوه‌یه‌.


چونكه‌ ئێمه‌ خروسه‌بڕانین، كه‌ به‌ ڕووحی خودا ده‌په‌رستین و شانازی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح ده‌كه‌ین و پشت به‌ جه‌سته‌ نابه‌ستین


زۆر دڵشاد بووم به‌ په‌روه‌ردگار، ئێستا وا بایه‌ختان بۆ من نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌. پێشتر بایه‌ختان هه‌بوو، به‌ڵام ده‌رفه‌تتان نه‌بوو.


هه‌میشه‌ به‌ په‌روه‌ردگار دڵشاد بن، دیسان ده‌ڵێمه‌وه‌، دڵشاد بن.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan