21 چونكه بۆ من ژیان مه‌سیحه، مه‌رگیش قازانجه.
21 چونکە بۆ من ژیان مەسیحە، مردنیش قازانج.
به‌ڵام ئێوه به‌هۆی ئه‌و له ئیشۆعی مه‌سیحدان، ئه‌وه‌ی له خوداوه بۆمان بووه دانایی و بێتاوانی و پارساكردن و قوربانی.
پۆڵۆس یان ئه‌پۆلۆس یاخود كیپه، جیهان یان ژیان یان مه‌رگ، شته‌كانی ئێستا یاخود داهاتوو هه‌موو شتێك هی ئێوه‌یه،
چونكه ده‌زانین، ئه‌گه‌ر ڕه‌شماڵه زه‌مینییه‌كه‌مان ڕووخا، ئه‌وا له ئاسماندا بینایه‌كی جاویدانیمان هه‌یه كه له خوداوه‌یه و به‌ده‌ست دروست نه‌كراوه.
كه‌واته هه‌موو كات دڵنیاین و ده‌زانین كه له له‌شدا نیشته‌جێین، له په‌روه‌ردگار دوورین.
ئیتر دڵنیاین و به باشتری ده‌زانین، له له‌ش دوور بكه‌وینه‌وه و له‌لای په‌روه‌ردگار نیشته‌جێ بین.
من له‌گه‌ڵ مه‌سیح له‌خاچدرام، ئیتر من نیم ئه‌وه‌ی ده‌ژیێت، به‌ڵكو مه‌سیحه له مندا ده‌ژیێت. ئێستاش كه‌وا به جه‌سته ده‌ژیم، ئه‌وا به باوه‌ڕ به ڕۆڵه‌ی خودا ده‌ژیم، ئه‌وه‌ی منی خۆش‌ویست و له‌پێناوی من خۆی به‌ده‌سته‌وه دا.
به‌ڵام حاشا بۆ من، شانازی به هیچ ناكه‌م، خاچی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، كه به‌هۆیه‌وه جیهان بۆ من له‌خاچدراوه، منیش بۆ جیهان.
به په‌رۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانم و ئومێده‌وارم كه له شتێک شه‌رمه‌زار نه‌بم، به‌ڵكو هه‌رده‌م به ئاشكرا، ئێستاش مه‌سیح له له‌شمدا پایه‌دار ده‌بێت، ئه‌گه‌ر به ژیان بێت یان به مه‌رگ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژیان له جه‌سته‌دا بۆ من به‌روبوومی كردارمه، چی هه‌ڵبژێرم؟ نازانم!
له دوو لاوه فشارم له‌سه‌ره: ئاره‌زوو ده‌كه‌م كۆچ بكه‌م و له‌گه‌ڵ مه‌سیح بم، ئه‌مه‌ش زۆر باشتره،
چونكه هه‌مووان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ک هی ئیشۆعی مه‌سیح.
كاتێ مه‌سیح ده‌رده‌كه‌وێت كه ژیانمانه، ئه‌وسا ئێوه‌ش له‌گه‌ڵیدا له شكۆمه‌ندیدا ده‌رده‌كه‌ون.
گوێم له ده‌نگێک بوو له ئاسمانه‌وه ده‌یفه‌رموو: “بنووسه: به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و مردووانه‌ی له ئێستاوه له په‌روه‌ردگاردا ده‌مرن!”. ڕووح ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی له ماندووبوونیان بحه‌سێنه‌وه، چونكه كرده‌وه‌كانیان شوێنیان ده‌كه‌ون”.