Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




پیلیۆس 1:18 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

18 ئیتر چی؟ به‌هه‌رحاڵ، به‌ ڕواڵه‌ت بێت یان به‌ ڕاستی بێت، مه‌سیح ڕاده‌گه‌یێندرێت، به‌مه‌ش من دڵشادم.، به‌ڵكو زیاتریش دڵشاد ده‌بم،

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

18 ئیتر چی؟ بەهەرحاڵ، بە ڕواڵەت بێت یان بە ڕاستی، مەسیح ڕادەگەیەنرێت، بەوەش دڵشادم. بەڵێ، زیاتریش دڵشاد دەبم،

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




پیلیۆس 1:18
13 Iomraidhean Croise  

به‌ڵام وه‌ی به‌حاڵتان ئه‌ی ته‌وراتزان و په‌ڕیشییانی ڕووپاما! چونكه‌ پاشایه‌تیی ئاسمانان له‌ڕووی خه‌ڵک داده‌خه‌ن، نه‌ خۆتان ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ و نه‌ ده‌هێڵن ئه‌وانه‌ی ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌ بچنه‌ ژووره‌وه‌.


ماڵی بێوه‌ژن ده‌خۆن و به‌ئه‌نقه‌ست درێژه‌ به‌ نوێژه‌كانیان ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ سه‌ختترین سزا وه‌رده‌گرن”.


به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ تێنه‌گه‌یشتن، لێیان شاردرابووه‌وه‌ تاكو حاڵی نه‌بن، ترسان ده‌رباه‌ری ئه‌م فه‌ردمووده‌یه‌ پرسیشی لێ بكه‌ن.


ئیشۆعیش پێی فه‌رموون: “قه‌ده‌غه‌ی لێ مه‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌وه‌ی دژمان نه‌بێت، له‌گه‌ڵمانه‌”.


كه‌واته‌ چی؟ ئێمه‌ باشترین؟ نه‌خێر هه‌رگیز! چونكه‌ ئێمه‌ جوو و یۆنانیمان تۆمه‌تبار كرد كه‌ هه‌ردوو لایه‌ن له‌ ژێر گوناهدان،


كه‌واته‌ چی؟ ئایا گوناه‌ بكه‌ین چونكه‌ له‌ ژێر ته‌وراتدا نین به‌ڵكو له‌ ژێر به‌خشش؟ حاشا!


جا چی ده‌ڵێم؟ ئایا ئه‌وه‌ی بۆ بت سه‌ربڕاوه‌ شتێكه‌، یان بته‌كه‌ شتێكه‌؟


كه‌واته‌ چییه‌؟ به‌ ڕووح نوێژ ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها به‌ هزریشم نوێژ ده‌كه‌م. به‌ ڕووح په‌سنی ده‌ڵێم، هه‌روه‌ها به‌ هزریشم په‌سنی ده‌ڵێم.


ئیتر من بم یاخود ئه‌وان، ئاوا بانگه‌واز ده‌كه‌ین و ئاواش باوه‌ڕتان هێنا.


چونكه‌ ده‌زانم به‌ نزاكانتان و پشتگیری ڕووحی ئیشۆعی مه‌سیح ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئازادكردنم.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan