Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




دووەم تیمۆساوس 4:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 ئێستا تاجی خوداناسیم بۆ دانراوه‌، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگاری دادوه‌ره‌ له‌و ڕۆژه‌دا ده‌مداتێ، ته‌نها بۆ من نییه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌ كه‌ تامه‌زرۆی ده‌ركه‌وتنین.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 ئێستا تاجی ڕاستودروستیم بۆ دانراوە، ئەوەی مەسیحی خاوەن شکۆ کە دادوەری ڕاستودروستە لەو ڕۆژەدا دەمداتێ، تەنها بۆ من نییە، بەڵکو بۆ هەموو ئەوانەشە کە پەرۆشی دەرکەوتنین.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




دووەم تیمۆساوس 4:8
39 Iomraidhean Croise  

چاكه‌ت چه‌ند مه‌زنه‌، كه‌ هه‌ڵتگرتووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی ترسی تۆیان له‌ دڵ دایه‌، ئه‌وه‌ی به‌ به‌رچاوی ئاده‌میزادانه‌وه‌، به‌وانه‌ی ده‌به‌خشیت كه‌ په‌نات بۆ ده‌هێنن.


خودا دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ره‌، هه‌موو ڕۆژێكیش تووڕه‌ ده‌بێت.


ئه‌و ڕۆژ و كاته‌ كه‌س نایزانێت، ته‌نانه‌ت فریشته‌كانی ئاسمانانیش، ته‌نها باوكم نه‌بێ.


زۆر كه‌س له‌و ڕۆژه‌دا پێم ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگار، په‌روه‌ردگار، ئایا به‌ ناوی تۆوه‌ پێشبینیمان نه‌كرد؟ به‌ ناوی تۆوه‌ ڕووحی گڵاومان ده‌رنه‌كرد؟ به‌ ناوی تۆوه‌ په‌رجوی زۆرمان نه‌كرد؟


پێتان ده‌ڵێم: له‌و ڕۆژه‌دا دۆخی سه‌دوم سوكتر ده‌بێت له‌و شاره‌.


به‌ڵام له‌به‌ر توندی و دڵی تۆبه‌ نه‌كردووت، له‌ ڕۆژی تووڕه‌یی و ئاشكراكردنی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، تووڕه‌یی بۆ خۆت كۆده‌كه‌یته‌وه‌،


نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌، به‌ڵكو ئێمه‌ش كه‌ نۆبه‌ره‌ی ڕووحمان هه‌یه‌، خۆشمان له‌ ناخماندا ده‌ناڵێنین كه‌ به‌ په‌رۆشه‌وه‌‌ چاوه‌ڕێی ڕۆڵه‌یێتین، به‌ قوربانیدانی جه‌سته‌مان.


به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه‌: {ئه‌وه‌ی هیچ چاوێك نه‌یبینیوه‌، هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه‌ و به‌ بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه‌، ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت}.


ئه‌وا كاری هه‌ر یه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه‌ ڕۆژ ئاشكرای ده‌كات، چونكه‌ به‌ ئاگر ئاشكرا ده‌كرێت و ئاگر تاقی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاری هه‌ر یه‌كێك چۆنه‌.


هه‌ر یه‌كێك ململانێ بكات له‌ هه‌موو شتێك خۆ ڕاده‌گرێت. ئه‌وانه‌ تاكو تاجێكی له‌ناوچوو به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام هی ئێمه‌ له‌ناو نه‌چووه‌.


ئێمه‌ش له‌م ڕه‌شماڵه‌دا ده‌ناڵێنین، تامه‌زرۆین ماڵی ئاسمانیمان له‌ سه‌ری بپۆشین،


به‌ڵكو بگه‌مه‌ هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان.


له‌پێناوی ئه‌و هیوایه‌ی له‌ ئاسماناندا بۆتان دانراوه‌، ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ وشه‌ی ڕه‌وای ئینجیل بیستتان،


بۆ چاوه‌ڕوانیی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ ئاسمان، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستاندیه‌وه‌‌، ئیشۆع، ئه‌وه‌ی له‌ تووڕه‌یی داهاتوو ده‌ربازمان ده‌كات.


به‌ڵام ئێوه‌ برایان، له‌ تاریكیدا نین تاكو ئه‌و ڕۆژه‌ وه‌ک دز له‌ناكاو بێته‌ سه‌رتان.


ئه‌وسا سه‌رپێچیكار ئاشكرا ده‌كرێت، ئه‌وه‌ی په‌روه‌ردگار به‌ فووی ده‌می له‌ناوی ده‌بات و به‌ ده‌ركه‌وتنی هاتنه‌وه‌ی كۆتاییی پێ ده‌هێنێت.


به‌م شێوه‌یه‌ گه‌نجینه‌ و بناغه‌یه‌كی چاک بۆ دواڕۆژ داده‌نێن و ژیانێكی جاویادانی به‌ده‌ست ده‌هێنن.


ئێستاش ئاشكرا بوو به‌ ده‌ركه‌وتنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕزگاریده‌رمان، ئه‌وه‌ی مه‌رگی پووچه‌ڵ كرده‌وه‌، ژیان و نه‌مری به‌هۆی ئینجیل ڕووناک كرده‌وه‌،


له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش ئه‌م ئازارانه‌ ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رم ناكه‌م، چونكه‌ ده‌زانم باوه‌ڕم به‌ كێ هێناوه‌، دڵنیام ئه‌و ده‌توانێ پارێزگاری سپارده‌كه‌م بكات تا ئه‌و ڕۆژه‌.


له‌و ڕۆژه‌دا په‌روه‌ردگار پێی بدات به‌زه‌یی په‌روه‌ردگار بدۆزێته‌وه‌. باش ده‌زانیت له‌ ئه‌پیسۆسدا له‌ چه‌ند لایه‌ک ڕاژه‌ی كرد.


ئه‌گه‌ر یه‌كێک پێشبڕكێ بكات، خه‌ڵات ناكرێت ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی یاسای پێشبڕكێ نه‌كات.


له‌به‌رده‌م خودا و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار، ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوو له‌ كاتی ده‌ركه‌وتنی و پاشایێتیه‌كه‌ی، زیندووان و مردووان حوكم ده‌دات، ڕاتده‌سپێرم:


له‌ چاوه‌ڕوانی هیوای داڕشتكراو و ده‌ركه‌وتنی شكۆی خودای مه‌زن و ڕزگاریده‌رمان، ئیشۆعی مه‌سیح،


هه‌ر ته‌مبێكردنێک ئێستا نابینرێت بۆ خۆشی بێت به‌ڵكو بۆ خه‌م، كه‌چی دواتر به‌روبوومی ئاشتییانه‌ی خوداناسی ده‌گرێت بۆ ئه‌وانه‌ی پێی ڕاهێنراون.


مه‌سیحیش جارێک پێشكه‌ش كرا، تاكو گوناهی زۆر كه‌س هه‌ڵبگرێت. بێ گوناهیش ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌ بۆ ڕزگاریی ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن.


به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ به‌رگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ ده‌گرێت، چونكه‌ كه‌ سه‌لمێندرا “تاجی ژیان” وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی پێ داوه‌ بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیان ده‌وێت.


بۆ میراتێک كه‌ نافه‌وتێت و گڵاو نابێت و له‌ناوناچێت، بۆ ئێوه‌ له‌ ئاسماناندا پارێزراوه‌،


كاتێكیش سه‌رۆكی شوانان ده‌رده‌كه‌وێ، تاجی شكۆ وه‌رده‌گرن كه‌ له‌ناوناچێت.


ئه‌وه‌تا له‌گه‌ڵ هه‌وردا دێت و هه‌موو چاوێک ده‌یبینێت، ئه‌وانه‌ش كه‌ ڕمیان لێیداوه‌، هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌ویش شیوه‌نی بۆ ده‌گێڕن. به‌ڵێ، ئامین.


پاشان ئاسمانم به‌ كراوه‌یی بینی، ماینێكی سپیم بینی و سواره‌كه‌ی به‌ ده‌ستپاک و ڕاستگۆ ناوده‌برا. به‌ دادپه‌روه‌ری حوكم ده‌دات و ده‌جه‌نگێت.


هه‌رگیز مه‌ترسه‌ له‌و ئازارانه‌ی وا بۆت دێت. وا ئیبلیس خه‌ریكه‌ هه‌ندێكتان بخاته‌ زیندانه‌وه‌، تاكو تاقی بكرێنه‌وه‌ و ده‌ ڕۆژ ته‌نگانه‌تان ده‌بێت. تا مردن سه‌رڕاست به‌، منیش تاجی ژیانت پێ ده‌به‌خشم.


گه‌واهیده‌ری ئه‌مانه‌ ده‌فه‌رمووێ: “به‌ڵێ! خێرا‌ دێم”. ئــامـیــن! وه‌ره‌، ئــیــشــۆعــی پــه‌روه‌ردگــار.


بیست و چوار پیره‌كه‌ی به‌رده‌م دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌ ده‌كه‌ون و كڕنۆش بۆ زیندووی جاویدانی ده‌به‌ن و تاجه‌كانیان له‌به‌رده‌م ته‌خته‌كه‌ فڕێده‌ده‌ن و ده‌ڵێن:


له‌ ده‌وری ته‌خته‌كه‌ش بیست و چوار ته‌خت هه‌بوون، بیست و چوار پیریش كه‌ جلی سپییان پۆشیبوو له‌سه‌ر ته‌خته‌كان دانیشتبوون، تاجی زێڕینیان له‌سه‌ر بوو.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan