Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




دووەم تیمۆساوس 2:8 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

8 یادی ئیشۆعی مه‌سیح بكه‌، هه‌ستاوه‌ی نێو مردووان، له‌ نه‌وه‌ی داویده‌، به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م،

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

8 یادی عیسای مەسیح بکە، کە لەنێو مردووان هەستایەوە و لە نەوەی داود بوو. ئەمە پەیامی ئینجیلەکەمە،

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




دووەم تیمۆساوس 2:8
18 Iomraidhean Croise  

ئه‌مه‌ په‌رتووكی ڕه‌چه‌ڵه‌كی ئیشۆعی مه‌سیح، ڕۆڵه‌ی داوید، ڕۆڵه‌ی ئه‌وڕاهه‌مه‌:


پێی فه‌رموون: “ئاوا نووسراوه‌، كه‌ مه‌سیح ئازار ده‌چێژێت و له‌ ڕۆژی سێیه‌مدا له‌نێو مردووان هه‌ڵده‌ستێته‌وه‌،


له‌ نه‌وه‌ی ئه‌مه‌وه‌، خودا به‌گوێره‌ی به‌ڵێنه‌كه‌ی ئیشۆعی ڕزگاریده‌ری بۆ ئیسڕائیل هێنا.


ئه‌وه‌ی خودا هه‌ستاندیه‌وه‌‌ و له‌ ژانی مه‌رگ ئازادی كرد، چونكه‌ نه‌ده‌كرا له‌ چنگیدا بمێنێته‌وه‌.


ئه‌ویش كه‌ پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌یزانی خودا به‌ سوێند، سوێندی بۆ خواردووه‌ كه‌ له‌ به‌رهه‌می پشتی ئه‌و به‌پێی جه‌سته‌ مه‌سیح له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌ی داده‌نیشێت.


بۆ ئه‌وه‌ی توانای هه‌یه‌ جێگیریتان بكات به‌گوێره‌ی ئینجیله‌كه‌م و ڕاگه‌یاندنی ئیشۆعی مه‌سیح، به‌گوێره‌ی ئاشكراكردنی ئه‌و نهێنییه‌ی كه‌ له‌ كاته‌ ئه‌زه‌لییه‌كانه‌وه‌ به‌ شاراوه‌یی مابووه‌وه‌،


له‌و ڕۆژه‌دا كاتێ خودا نهێنییه‌كانی خه‌ڵک به‌هۆی ئینجیله‌كه‌م له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدا حوكم ده‌دات.


برایان، ئینجیلتان بیر ده‌خه‌مه‌وه‌ كه‌ موژده‌كه‌م پێ به‌خشین، ئه‌وه‌ی په‌سه‌ندتان كرد و تا ئێستا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن و،


نێژرا و له‌ ڕۆژی سێیه‌م هه‌ستایه‌وه‌ به‌گوێره‌ی سیپاره‌كان،


بۆ ئه‌مه‌ش به‌ ئینجیلمان بانگیكردن، بۆ ده‌ستكه‌وتنی شكۆی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


به‌گوێره‌ی ئینجیلی شكۆی خودای پیرۆز، ئه‌وه‌ی به‌ من سپێردراوه‌.


بۆ ئه‌مه‌ من به‌ موژده‌ده‌رو په‌یامبه‌ر ده‌ستنیشان كراوم، له‌ مه‌سیحدا ڕه‌وا ده‌ڵێم و درۆ ناكه‌م فێركاری باوه‌ڕ و ڕه‌وام بۆ نه‌ته‌وه‌كان.


بۆیه‌ شه‌رمت به‌ گه‌واهیی په‌روه‌ردگارمان نه‌بێت، هه‌روه‌ها به‌ منیش كه‌ به‌ندكراوی ئه‌وم، به‌ڵكو به‌شداریی ئازار بكه‌ له‌پێناوی ئینجیل، به‌گوێره‌ی هێزی خودا،


تێبگه‌ له‌وه‌ی ده‌یڵێم. په‌روه‌ردگار پێت بدات له‌ هه‌موو شتێک تێبگه‌یت.


یه‌كێک له‌ پیره‌كان پێی وتم: “مه‌گری، ئه‌وه‌تا ئه‌و شێره‌ی له‌ هۆزی ئيهوودایه‌ و له‌ ڕه‌گی داویده‌ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، سیپاره‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ و حه‌وت مۆره‌كه‌ی ده‌شكێنێت”.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan