Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




یەکەم تیمۆساوس 2:3 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

3 چونكه‌ ئه‌مه‌ چاک و په‌سه‌ندكراوه‌ له‌لای خودای ڕزگاریده‌رمان،

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

3 ئەمەش چاک و پەسەندکراوە لەلای خودای ڕزگارکەرمان،

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




یەکەم تیمۆساوس 2:3
16 Iomraidhean Croise  

ڕووحم به‌ خودای ڕزگاریده‌رم دڵشاده‌،


چونكه‌ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ ڕاژه‌ی مه‌سیح بكات، به‌ ڕه‌زامه‌ندی خودا ده‌بێت و له‌لای خه‌ڵكیش په‌سه‌ندكراوه‌.


پڕبووبن له‌ به‌رهه‌می خوداناسی به‌ ئیشۆعی مه‌سیح بۆ شكۆ و ستایشی خودا.


به‌ڵام هه‌موو شتێكم هه‌یه‌ و زیادی كردووه‌. ئه‌و شتانه‌ی ئه‌پفرۆدیتۆس له‌لای ئێوه‌ هێنای وه‌رمگرت، شنه‌بای بۆنێكی خۆشه‌، قوربانییه‌كی په‌سندكراوه‌، دڵی خودا خۆش ده‌كات.


تاكو به‌ شێوه‌یه‌ک ڕه‌فتار بكه‌ن كه‌ شیاوی په‌روه‌ردگار بێت و تا ئه‌وپه‌ڕی خۆشحاڵی بكات، به‌رهه‌مدار بن له‌ هه‌موو چاكه‌كارییه‌ک و له‌ ناسینی خودا گه‌شه‌ بكه‌ن،


جا برایان، له‌ ئێمه‌تان وه‌رگرتووه‌ چۆن ده‌بێت بژین تاكو خودا ڕازی بكه‌ن، وه‌ک ئاواش ده‌ژین، داواتان لێ ده‌كه‌ین و لێتان ده‌پاڕێینه‌وه‌ له‌ ئیشۆعی په‌روه‌ردگار تاكو زیاتر بكه‌ن.


پۆڵۆس، په‌یامبه‌ری ئیشۆعی مه‌سیح به‌ فه‌رمانی خودای ڕزگاریده‌رمان و ئیشۆعی مه‌سیحی هیوامان،


چونكه‌ ئێمه‌ بۆ ئه‌مه‌ ڕه‌نج ده‌ده‌ین و تێده‌كۆشین كه‌ هیوامان به‌ خودای زیندووه‌، ئه‌وه‌ی ڕزگاریده‌ری هه‌موو خه‌ڵكه‌، به‌ تایبه‌تیش باوه‌ڕداران.


به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێوه‌ژنێک منداڵ و وه‌چه‌ی هه‌بوو، با فێربن یه‌كه‌مجار وه‌ک ئه‌ركی باوه‌ڕه‌ ڕێز له‌ خانه‌واده‌یان بگرن و چاكه‌ی دایبابیان بده‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ چاک په‌سه‌ندكراوه‌ لای خودا.


ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین و به‌ بانگه‌وازێكی پارسا بانگی كردین، نه‌ک به‌گوێره‌ی كردارمان، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی مه‌به‌ست و به‌خششی خۆی كه‌ پێش ده‌ستپێكی زه‌مانه‌ ئه‌زه‌لیه‌كان به‌ ئیشۆعی مه‌سیح پێمان دراوه‌،


به‌ڵام چاكه‌كاری و دابه‌شكردن پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ قوربانییانه‌ خودا دڵشاد ده‌كات.


چونكه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تان كرد و لێتان درا و به‌رگه‌تان گرت، ئه‌مه‌ چ شانازییه‌كه‌؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاكه‌ بكه‌ن و له‌ ئازاردا به‌رگه‌تان گرت، ئه‌وه‌ جێی ستایشه‌ له‌لای خودا.


ئێوه‌ش وه‌ک به‌ردی زیندوو له‌ خانوویه‌كی ڕووحی بنیادنراو بن، بۆ كاهینیه‌تیی پارسا، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانیی ڕووحیی كه‌ به‌ ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه‌ لای خودا په‌سه‌ندن.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan