Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




یەکەم تیمۆساوس 1:2 - پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی

2 بۆ تیماتیئوس، ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م له‌ باوه‌ڕ: به‌خشش و میهره‌ربانی و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac

كوردی سۆرانی ستانده‌رد

2 بۆ تیمۆساوس، کوڕی ڕاستەقینەم لە باوەڕدا: با نیعمەت و بەزەیی و ئاشتی لە خودای باوک و عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە لەگەڵت بێت.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




یەکەم تیمۆساوس 1:2
18 Iomraidhean Croise  

بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستی خودان و له‌ ڕۆمادان، بانگكراون تا پارسا بن: به‌خشش و ئاشتی له‌ خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆ ئێوه‌.


به‌خشش و ئاشتیی خودای باوكمان و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار بۆئێوه‌،


تیماتیئوسمان نارد كه‌ برا و ڕاژه‌وانی خودای و هاوكاری ئێمه‌یه‌ له‌ ئینجیلی مه‌سیحدا، تاكو جێگیرتان بكات و بۆ باوه‌ڕتان ئامۆژگاریتان بكات،


سوپاسی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هێزی كردم و به‌ سه‌رڕاستی داناوم و بۆ ڕاژه‌كردن ده‌ستنیشانی كردم.


تیماتیئوس، ڕۆڵه‌، ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌ت پێ ده‌سپێرم، به‌گوێره‌ی ئه‌و پێشبینییانه‌ی پێشتر ده‌رباره‌ی تۆ وتراوه‌، تاكو به‌هۆیانه‌وه‌ جه‌نگێكی باش بجه‌نگی،


تیماتیئوس، سپارده‌كه‌ بپارێزه‌. خۆت دوور بخه‌وه‌ له‌ قسه‌ی ناڕه‌وا و له‌و وته‌ بێ كه‌ڵكانه‌ی به‌ درۆ ناونراوه‌ زانست،


بۆ ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم تیماتیئوس: به‌خشش و به‌زه‌یی و ئاشتی له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگارمان.


بۆیه‌ ڕۆڵه‌، تۆ به‌هێزبه‌ به‌و به‌خششه‌ی له‌ ئیشۆعی مه‌سیحدایه‌.


بۆ تتوسی ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م به‌گوێره‌ی باوه‌ڕی هاوبه‌ش: به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتی له‌ خودای باوک و ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگاری ڕزگاریده‌رمان.


با پیره‌مێرده‌كان وریابن، به‌ڕێز و ژیر و دروست بن له‌ باوه‌ڕ و خۆشویستن و دانبه‌خۆداگرتن.


هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵمدان سڵاوت لێده‌كه‌ن. سڵاو له‌وانه‌ بكه‌ كه‌ له‌ باوه‌ڕدا ئێمه‌یان خۆشده‌وێت. به‌خشش له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت. ئامین.


به‌گوێره‌ی زانینی پێشووی خودای باوک بژاركراون، به‌ پارساكردنی ڕووح بۆ گوێڕایه‌ڵی ئیشۆعی مه‌سیح و پرژاندنی خوێنه‌كه‌ی: به‌خشش و ئاشتیتان زیاد بێت.


به‌خشش و میهره‌بانی و ئاشتیتان له‌گه‌ڵ بێت‌ له‌ خودای باوک و په‌روه‌ردگار ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌ی باوک، به‌ ڕه‌وا و خۆشویستنه‌وه‌.


خۆشی له‌مه‌ مه‌زنترم نییه‌: كه‌ گوێم لێ بێت ڕۆڵه‌كانم به‌گوێره‌ی ڕه‌وا ده‌ڕۆن.


میهره‌بانی و ئاشتی و خۆشویستن بۆتان زیاد بێت.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan