3 دیارییەکانیان هێنایە بەردەم یەزدان، شەش عەرەبانەی داپۆشراو و دوازدە گای خەساو، هەر عەرەبانەیەک بۆ دوو سەرۆک و بۆ هەر یەکێکیان گایەکی خەساو، کە هێنایان بۆ بەردەم چادرەکەی پەرستن.
«هەروەها فەرمانت پێکراوە کە پێیان بڵێی، ”ئەمە بکەن: لە خاکی میسرەوە عەرەبانە ببەن بۆ ژن و منداڵەکانتان، باوکیشتان سەربخەن و وەرن.
کوڕەکانی ئیسرائیلیش بەم جۆرەیان کرد. یوسفیش لەسەر فەرمانی فیرعەون، عەرەبانەی پێ دان، هەروەها ئازووقەشی بۆ ڕێگا پێ دان.
هەندێک لە گەورەی بنەماڵەکان لە کاتی گەیشتنیان بۆ ماڵی یەزدان لە ئۆرشەلیم، بە خواستی دڵی خۆیان بەخشینی ئازادیان پێشکەش کرد بۆ ماڵی یەزدان، بۆ بنیادنانەوەی ماڵی یەزدان لە شوێنەکەی خۆی.
«بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ با بەخشینم پێشکەش بکەن، هەر یەکێک کە لەسەر دڵی بێت ببەخشێت.
هەموو براکانتان لە هەموو نەتەوەکانەوە وەک پێشکەشکراو بۆ یەزدان لەسەر ئەسپ و بە گالیسکە و بە عەرەبانە و بە هێستر و وشتر بۆ کێوی پیرۆزم بۆ ئۆرشەلیم دەهێننەوە، وەک ئەوەی نەوەی ئیسرائیل پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان لەناو دەفرێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن.
«ئەوەتا من لە شوێنی خۆتان دەتانچەقێنم وەک چۆن جەنجەڕ دەچەقێت لەبەر پڕی گوڵەگەنمەکان.
جا یەزدان بە موسای فەرموو: