10 لە کوڕەکانی یوسف: لە هۆزی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود؛ لە هۆزی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور؛
لە هۆزی بنیامین، ئەبیدانی کوڕی گدعۆنی،
لە هۆزی زەبولون، ئەلیابی کوڕی حێلۆن؛
لەلای ڕۆژئاوا، هۆزی ئەفرایم لەژێر بەیداخی ئۆردوگاکەیان بەگوێرەی لەشکرەکانیان چادر هەڵدەدەن، سەرۆکی نەوەی ئەفرایمیش ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهودە.
پاشان هۆزی مەنەشە لەتەنیشتیانەوە دێت، سەرۆکی نەوەی مەنەشەش گەمالائیلی کوڕی پەداهچوورە.
لە ڕۆژی حەوتەم سەرۆکی نەوەی ئەفرایم، ئەلیشاماعی کوڕی عەمیهود، پێشکەشکراوەکەی هێنا.
لە ڕۆژی هەشتەمدا سەرۆکی نەوەی مەنەشە، گەمالائیلی کوڕی پەداهچوور، پێشکەشکراوەکەی هێنا.