Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




یەشوع 21:4 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

4 جا تیروپشک بۆ خێڵەکانی قەهاتییەکان کرا، لێڤییەکان کە لە نەوەی هارونی کاهین بوون بە تیروپشک سێزدە شارۆچکەیان بەرکەوت لە هۆزی یەهودا و هۆزی شیمۆن و هۆزی بنیامین.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




یەشوع 21:4
9 Iomraidhean Croise  

ئاسافی یاریدەدەری دەستەڕاستی هێیمانیش: ئاساف کوڕی بەرەخیای، کوڕی شیمەعەی،


ئەمانەش ناوەکانی نەوەی لێڤین بەگوێرەی لەدایکبوونیان: گێرشۆن و قەهات و مەراری. تەمەنی لێڤیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو.


عەمرام یۆخەڤەدی خوشکی باوکی بۆ خۆی خواست. ئەویش هارون و موسای لێ بوو. تەمەنی عەمرامیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو.


بۆ قەهاتیش خێڵی عەمرامییەکان، خێڵی یەسهارییەکان، خێڵی حەبرۆنییەکان و خێڵی عوزیێلییەکان بوون. ئەمە خێڵەکانی قەهاتییەکانە


بەپێی فەرمانی یەزدان نەوەی ئیسرائیلیش لە میراتەکەی خۆیان ئەم شارۆچکانە و لەوەڕگایانەیان دایە لێڤییەکان:


بۆ پاشماوەی نەوەی قەهاتیش دە شارۆچکە بە تیروپشک لە خێڵەکانی هۆزی ئەفرایم و هۆزی دان و نیوەی هۆزی مەنەشەیان بەرکەوت.


ئینجا ئەلعازاری کوڕی هارون مرد و لە گیڤعا ناشتیان، لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم بوو کە درابووە فینەحاسی کوڕی.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan