5 هەرکەسە و برادەری خۆی فریودەدات، کەس بە ڕاستی نادوێت. زمانی خۆیان بە درۆ ڕاهێناوە، خۆیان لە خراپە ماندوو بوون.
ئەو پیاوانەشیان کوێر کرد کە لە بەردەرگای ماڵەکەدا بوون، لە بچووکیانەوە هەتا گەورەیان، ئیتر پەکیان کەوت و نەیانتوانی دەرگاکە بدۆزنەوە.
ئایا قسە پووچەکانت خەڵکی بێدەنگ دەکات، یان گاڵتە دەکەیت و کەس نییە شەرمەزارت بکات؟
بێگومان گوناهەکانت دەمت فێر دەکەن و زمانی تەڵەکەبازی هەڵدەبژێریت.
زمانیان وەک زمانی مار تیژکردووە، ژەهری تیرەمار لەژێر لێویانە.
دەمت بە خراپە دەکەیتەوە، زمانت فێڵبازی دادەهێنێت.
زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە، لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی.
کە زمانی خۆیان وەک شمشێر تیژ کردووە، قسە تاڵەکانیان وەک تیری هاوێژراوە.
ببینە کەسی بەدکار بە خراپەوە ژانی گرتووە، بە ئاژاوە سکی پڕ بووە و درۆی دەبێت.
پلانی ڕاستودروستان دادپەروەرییە، بەڵام ڕاوێژی بەدکاران هەڵخەڵەتێنەرە.
چونکە خەویان لێ ناکەوێت ئەگەر خراپە نەکەن، خەویان دەزڕێت ئەگەر یەکێک نەخەن.
قوڕبەسەر ئەوانەی بە گوریسی فێڵ تاوان کێش دەکەن، گوناهیش وەک گوریسی عەرەبانە،
درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت، کەچی نەتگوت: ”ئەمە بێ ئومێدییە.“ هێزێکی نوێت دۆزییەوە لەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت.
گەنم دەچێنن و دڕک دەدورنەوە، ماندوو دەبن و قازانج ناکەن. ئیتر شەرمەزار دەبن لە بەروبوومەکەتان، لە گڕی تووڕەیی یەزدان.»
براکانت و بنەماڵەکەشت، ئەوانیش ناپاکییان لەگەڵ کردیت، ئەوانیش پڕ بەدەم بەدواتدا هاواریان کرد. لێیان دڵنیا مەبە، هەرچەندە باسی چاکەشیان بۆ کردیت.
ئایا حەبەشی دەتوانێت پێستی خۆی بگۆڕێت، یان پڵنگ بەڵەکەکانی؟ ئێوەش ناتوانن چاکە بکەن، کە لە خراپە ڕاهاتوون!
«گەلەکەم گێلە و من ناناسێت. ئەوان کوڕی دەبەنگن، ئەوان تێنەگەیشتوون، ئەوان دانان بۆ کاری خراپە، بەڵام نازانن چۆن چاکە بکەن.»
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «شوورا پانەکانی بابل بە تەواوی دەڕووخێنرێن، دەروازە بەرزەکانیشی بە ئاگر دەسووتێنرێن. گەلان بەخۆڕایی خۆیان ماندوو دەکەن و ڕەنجی نەتەوەکانیش تەنها بۆ ئاگر دەبێت.»
ئینجا بڵێ: ”بابل ئاوا نوقوم دەبێت و لەژێر ئەو بەڵایە ڕاست نابێتەوە کە من بەسەری دەهێنم، خەڵکەکەی شەکەت دەبن.“» هەتا ئێرە وشەکانی یەرمیایە.
لەبەر ئەوە پێیان دەڵێیت: ”ئەمە ئەو نەتەوەیەیە کە گوێیان لە یەزدانی پەروەردگاریان نەگرت و تەمبێ نەبوون، ڕاستی نەماوە، لە دەمیان بڕاوەتەوە.
«زمانیان ئامادە دەکەن وەک کەوانێک بۆ هاویشتنی درۆ، بەسەر خاکەکەدا زاڵ بوون، بەڵام بە ڕێگای ڕاستی نەبوو، چونکە لە خراپەیەکەوە دەچنە خراپەیەکی دیکە، بەڵام دان بە مندا نانێن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
زمانیان تیری کوشندەیە و بە دەمیان فێڵ دەکەن. هەرکەسە بە هاوڕێکەی دەڵێت، ”ئاشتی“، بەڵام لە ناخییەوە بۆسەی بۆ دەنێتەوە.
ڕەنجیان بە خەسار چوو، ژەنگە زۆرەکەی لانەدرا، تەنانەت بە ئاگریش.
دەوڵەمەندەکانی ستەمکارن، دانیشتووانەکەشی قسەی درۆ دەکەن و بە زمانیان فێڵ دەکەن.
«ئەی گەلەکەم، چیم لێت کردووە؟ بە چی نیگەرانم کردوویت؟ وەڵامم بدەوە!
ئایا ئەوە لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە نییە کە ماندووبوونی گەلان تەنها بۆ ئاگر بێت، شەکەتبوونی نەتەوەکان بێ سوود بێت؟
ئایا هەموومان یەک باوکمان نییە؟ ئایا یەک خودا بەدیی نەهێناوین؟ ئیتر بۆچی بە ناپاکی لەگەڵ یەکتری پەیمانی باوباپیرانمان دەشکێنین؟
بۆیە واز لە درۆ بهێنن، با هەریەکە ڕاستگۆ بێ لەگەڵ نزیکەکەی، چونکە ئەندامی یەک جەستەین.
ئەم جۆرە فێرکردنە لە ڕێگەی درۆزنە دووڕووەکانەوە دێت کە ویژدانیان داخکراوە.
هەموو ئەو نەوەیەش چوونە پاڵ باوکانیان، نەوەیەکی دیکە لەدوای ئەوان هاتن نە یەزدانیان دەناسی و نە ئەو کارانەیان دەناسی کە بۆ ئیسرائیلی کردبوو.