Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




یەرمیا 8:10 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

10 لەبەر ئەوە ژنەکانیان دەدەمە خەڵکی دیکە، کێڵگەکانیان بەوانەی میراتگریانن، چونکە لە بچووکەوە هەتا گەورە هەموو پەرۆشی قازانجن، لە پێغەمبەرەوە هەتا کاهین هەموو ساختە دەکەن.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




یەرمیا 8:10
28 Iomraidhean Croise  

با ژنەکەم دانەوێڵەی پیاوێکی دیکە بهاڕێت و با خەڵکانی دیکە بەسەریدا بچەمێنەوە.


ئەمانیش بە شەراب گێژن و بە مەی گومڕان: کاهین و پێغەمبەر بە مەی گێژن، بە شەراب قووتدەدرێن، بە مەی گومڕان، کە بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت گێژن، کوێرانە حوکم دەدەن.


لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم، لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە، بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون.


یەزدانیش پێی فەرمووم: «ئەو پێغەمبەرانە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن. من نەمناردوون و دەستنیشانم نەکردوون و قسەم لەگەڵ نەکردوون. ئەوان بە بینینی درۆ و فاڵگرتنەوە و پڕوپووچی و خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینیتان بۆ دەکەن.»


ئەگەر بچمە دەرەوە بۆ کێڵگە، بە شمشێر کوژراوان دەبینم. ئەگەر بێمە ناو شار، نەخۆشەکانی قاتوقڕی دەبینم، چونکە پێغەمبەر و کاهینیش بەناو زەوییەکدا دەگەڕێن و نازانن چی دەکەن.“»


وەک کەوێک کڕکەوتبێت بەسەر ئەو هێلکانەی خۆی نەیکردبێت، دەوڵەمەندێک بە ناڕەوایی دەوڵەمەند بووبێت، لە نیوەی تەمەنی وازی لێ دەهێنێت، لە کۆتاییشدا دەبێتە گێل.


«بەڵام چاو و دڵی تۆ تەنها لەسەر دەستکەوتی ناڕەوایە، لەسەر ڕشتنی خوێنی بێتاوانە، لەسەر ستەم و دەستدرێژییە.»


نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پەستیان کردم، بە هەموو ئەو خراپانەی کردیان، ئەوان و پاشا و سەرکردە و کاهین و پێغەمبەرەکانیان، پیاوانی یەهودا و خەڵکی ئۆرشەلیم.


ئەوەتا هەموو ئەو ژنانەی لە کۆشکی پاشای یەهودا ماونەتەوە، بۆ سەرکردەکانی پاشای بابل دەبردرێن. ئەو ژنانە پێت دەڵێن: «”ئەوانەی دۆستی تۆ بوون فریویان دایت و زاڵ بوون بەسەرت. کاتێک پێیەکانت لەناو زەلکاو چەقین بەجێیان هێشتیت.“


ئینجا هەموو سەرلەشکرەکان و یۆحانانی کوڕی قارێیەح و یەزەنیای کوڕی هۆشەعیا و هەموو گەل لە بچووکەوە هەتا گەورە هاتنە پێش و


پێغەمبەرەکان بە درۆ پێشبینی دەکەن، کاهینەکانیش بە ویستی خۆیان فەرمانڕەوایەتی دەکەن، گەلەکەشم حەزیان لەم دۆخەیە. بەڵام لە کۆتاییەکەیدا ئێوە چی دەکەن؟


بەڵام لەبەر گوناهی پێغەمبەرەکانی و تاوانی کاهینەکانی ڕوویدا، ئەوانەی لە ناوەڕاستیدا خوێنی ڕاستودروستانیان دەڕشت.


هەروەک هەموو کات، گەلەکەم بۆ لات دێن، لەبەردەمت دادەنیشن و گوێ لە قسەکانت دەگرن، بەڵام کاری پێ ناکەن، چونکە تەنها بە دەم پەرۆشی خۆیان بۆ خودا دەردەبڕن، بەڵام بە دڵ بەدوای قازانجی ناڕەوایی خۆیان کەوتوون.


لەبەر ئەوەی ئێوە هەژار پێشێل دەکەن و بەشە گەنمی لێ دەستێنن، ئەوا ئەو کۆشکەی کە لە بەردی داتاشراو بنیاد نراوە، تێیاندا دانانیشن، ئەو ڕەزەمێوە بەردارەی چاندووتانە، لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.


لەو ڕۆژەدا پەندتان بەسەردا هەڵدەدرێت و شیوەن دەگێڕن و دەگوترێ: ”بە تەواوی وێران بووین، بەشی گەلەکەی منی گۆڕیوە. چۆن لێی داماڵین! کێڵگەکانی ئێمەی بەسەر ناپاکەکاندا دابەش کرد؟“»


ڕابەرەکانی بە بەرتیل دادوەری دەکەن، کاهینەکانی بە کرێ خەڵکی فێردەکەن، پێغەمبەرەکانی بە پارە فاڵ دەگرنەوە. لەگەڵ ئەوەشدا پشت بە یەزدان دەبەستن و دەڵێن: «ئایا یەزدان لەنێوانماندا نییە؟ هیچ بەڵایەکمان بەسەردا نایەت.»


یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «سەبارەت بە پێغەمبەرەکان، ئەوانەی گەلەکەم گومڕا دەکەن، بانگەوازی ئاشتی دەکەن بۆ ئەوانەی تێریان دەکەن، بەڵام جەنگ لە دژی ئەوانە بەرپا دەکەن کە تێریان ناکەن.


من بابلییەکان هەڵدەستێنمەوە، گەلێکی دڵڕەق و بە پەلە، بە فراوانی زەوی ڕێگای گرتووەتەبەر، بۆ داگیرکردنی ئەو نشینگانەی کە هی خۆی نییە.


ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت، ماڵیان وێران دەبێت. ماڵ بنیاد دەنێن و تێیدا دانانیشن؛ ڕەز دەچێنن و لە شەرابەکەی ناخۆنەوە.


دەبێت دەمی ئەمانە دابخرێت، چونکە بۆ دەستکەوتی ناڕەوا، بە فێرکردنە ناپەسەندەکانیان تەواوی خێزانەکان هەڵدەگەڕێننەوە.


لەبەر ئەوەی چاودێر سەرکاری خودایە، پێویستە گلەیی لەسەر نەبێت، خۆسەپێن و تووڕە و سەرخۆش و شەڕفرۆش نەبێت، چاوی لە دەستکەوتی ناڕەوا نەبێت،


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan