Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




یەرمیا 5:21 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

21 ئەی گەلی گێل و بێ مێشک، ئێستا گوێ لەمە بگرن، ئەی ئەوانەی چاوتان هەیە و نابینن، گوێتان هەیە و نابیستن:

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




یەرمیا 5:21
26 Iomraidhean Croise  

ئەی دەبەنگەکان لەنێو گەل، وریابن! ئەی گێلەکان، کەی تێدەگەن؟


بۆچی پارە بکەوێتە دەست پیاوی گێل؟ کە ئارەزووی نییە بۆ کڕینی دانایی!


کە وشک دەبێت پۆپکەکانی دەشکێن و ژنان دێن ئاگریان تێبەر دەدەن، چونکە گەلێکی تێگەیشتوو نییە، لەبەر ئەوە دروستکەرەکەی بەزەیی پێیاندا نایەتەوە و شێوەکێشەکەی لەگەڵیدا میهرەبان نابێت.


دەریبخە ئەو گەلەی کوێرە، بەڵام چاوی هەیە، کەڕە، بەڵام گوێی هەیە.


نازانن و تێناگەن، چونکە چاوەکانیان داخراوە لە بینین و مێشکیان لە تێگەیشتن.


تێکڕا دەبەنگ و گێل بوون، شتی پووچ لە بتی دارین فێر دەبن.


«گەلەکەم گێلە و من ناناسێت. ئەوان کوڕی دەبەنگن، ئەوان تێنەگەیشتوون، ئەوان دانان بۆ کاری خراپە، بەڵام نازانن چۆن چاکە بکەن.»


«ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب ڕابگەیەنن و با لەناو یەهودا ببیسترێت، بڵێن:


بەڵام من گوتم: «ئەوانە هەژارن، نەزان بوون، چونکە ڕێگای یەزدان ناناسن و نازانن خودا داوای چییان لێ دەکات.


بۆ کێ قسە بکەم؟ کێ ئاگادار بکەمەوە؟ کێ گوێم لێ دەگرێت؟ ئەوەتا گوێیان داخراوە بۆ ئەوەی نەتوانن گوێ شل بکەن. فەرمایشتی یەزدان بۆیان بووە بە ڕیسوایی، دڵیان پێی خۆش نییە.


ئێستاش لەبەر ئەوەی ئێوە ئەم کردەوانەتان کردووە، من پێشوەخت چەند جارێک قسەم لەگەڵتان کرد، بەڵام گوێتان نەگرت. بانگم کردن، بەڵام وەڵامتان نەدایەوە.


تەنانەت لەقلەق لە ئاسمان کاتی خۆی دەزانێت، کۆتر و پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵەش کاتی هاتنی خۆیان ڕەچاو دەکەن، بەڵام گەلەکەی من نازانن یەزدان داوای چییان لێ دەکات.


«ئەی کوڕی مرۆڤ، تۆ لەناو ماڵێکی یاخیدا نیشتەجێی، ئەوانەی چاویان هەیە بۆ ئەوەی ببینن، بەڵام نابینن، گوێیان هەیە بۆ ئەوەی ببیستن، بەڵام نابیستن، چونکە بنەماڵەیەکی یاخین.


«ئەفرایم وەک کۆترێکی لێهاتووە، گێل و بێ مێشک، بانگی میسر دەکەن و بۆ لای ئاشور دەچن.


«بەڵام نەیانویست گوێ شل بکەن، شانی یاخبوونیان دایەبەر، خۆیان کەڕ کرد.


بۆ ئەوەی «﴿بە سەیرکردن سەیر بکەن، بەڵام نەبینن، بە بیستن ببیستن، بەڵام تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و ببەخشرێن!﴾»


خۆ چاوتان هەیە، نابینن، گوێتان هەیە، نابیستن؟ هەروەها بیرتان نایەتەوە؟


﴿چاویانی کوێر و دڵیانی ڕەقکردووە، بۆ ئەوەی بە چاویان نەبینن و بە دڵیان تێنەگەن، نەوەک بگەڕێنەوە و منیش چاکیان بکەمەوە.﴾


«﴿بڕۆ لای ئەم گەلە و پێی بڵێ: ”ئێوە هەمیشە دەبیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن، ئێوە هەمیشە سەیر دەکەن بەڵام هەرگیز نابینن!“


لەبەر ئەوەی سیفەتە نەبینراوەکانی خودا، توانا هەتاهەتایی و خودایەتییەکەی، لە بەدیهێنانی جیهانەوە بەهۆی دروستکراوان درکیان پێ کراوە و بە ڕوونی بینراون، بۆیە بێ بیانوون.


وەک نووسراوە: ﴿خودا ڕۆحی خەوی قووڵی داونەتێ، چاوی داونەتێ پێی نەبینن و گوێی داونەتێ پێی نەبیستن، تاکو ئەمڕۆش.﴾


ئەو تاقیکردنەوە مەزنانەی چاوەکانتان بینییان و نیشانە و پەرجووە مەزنەکانی.


بەڵام یەزدان هەتا ئەمڕۆش دڵێکی پێنەداون بۆ ئەوەی تێبگەن و چاوێک بۆ ئەوەی ببینن و گوێیەک بۆ ئەوەی ببیستن.


ئایا بەم شێوەیە پاداشتی یەزدان دەدەنەوە، ئەی گەلی گێل و نادانا؟ ئایا ئەو باوک و دروستکەرتان نییە، ئەوەی دروستی کردن و پێکی هێنان؟


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan