4 گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب، ئەی هەموو خێڵەکانی بنەماڵەی ئیسرائیل،
ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، گوێ بگرن یەزدان چی بە ئێوە دەفەرموێت.
گوێ بگرن و گوێ شل بکەن، لووتبەرز مەبن، چونکە یەزدان فەرموویەتی.
بڵێ: ”ئەی پاشایانی یەهودا و ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن. یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداربن! بەڵایەک بەسەر ئەم شوێنەدا دەهێنم کە هەرکەسێک بیبیستێت، گوێی بزرنگێتەوە.
ئیسرائیل بۆ یەزدان پیرۆز بوو، یەکەمین بەرهەمی بەروبوومەکەیەتی. هەموو ئەوانەی خواردیان تاوانیان کرد، بەڵایان بەسەردا هات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «باوباپیرانتان چ کەموکوڕییەکیان لە مندا بینی کە لێم دوور کەوتنەوە؟ چوون دوای بتی پووچ کەوتن و خۆیان پووچ کرد.
یەزدان دەفەرموێت: «لەو کاتەدا، دەبم بە خودای هەموو خێڵەکانی ئیسرائیل، ئەوانیش دەبن بە گەلی من.»
«نەتبینیوە ئەم گەلە باسی چی دەکەن و دەڵێن: ”ئەو دوو خێڵەی یەزدان هەڵیبژاردن، ڕەتی کردنەوە.“ ئینجا سووکایەتییان بە گەلەکەم کرد، وەک ئەوەی ئیتر نەتەوە نەبێت لەبەردەمیان.
«”ئەی سدقیای پاشای یەهودا، گوێ لە بەڵێنی یەزدان بگرە، یەزدان ئەمە دەفەرموێت سەبارەت بە تۆ: بە شمشێر نامریت،
ئەی گەلی گێل و بێ مێشک، ئێستا گوێ لەمە بگرن، ئەی ئەوانەی چاوتان هەیە و نابینن، گوێتان هەیە و نابیستن:
«لەناو دەروازەی ماڵی یەزدان بوەستە و لەوێ ئەم پەیامە ڕابگەیەنە و بڵێ: «”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی هەموو گەلی یەهودا، ئەوانەی لەم دەرگایە بۆ کڕنۆش بردن بۆ یەزدان دێنە ژوورەوە.
ئەی نەوەی ئیسرائیل، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، چونکە یەزدان سکاڵای هەیە لە دانیشتووانی خاکەکە: «نە وەفاداری، نە خۆشەویستی نەگۆڕ، نە خواناسی لە خاکەکەدا هەیە.
گوێ بگرن لەوەی یەزدان دەفەرموێت: «هەستە، بڕۆ لەلای چیاکانەوە سکاڵا بکە، با گردەکان گوێیان لێبێت کە چی دەڵێیت.