Biblia Todo Logo
Bìoball air-loidhne

- Sanasan -




یەرمیا 2:19 - كوردی سۆرانی ستانده‌رد

19 خراپەی خۆت تەمبێت دەکات و هەڵگەڕانەوەت سەرزەنشتت دەکات. جا بزانە و ببینە کە بۆتان خراپ و تاڵە، کاتێک واز لە یەزدانی پەروەردگارت دەهێنیت و ترسی منت لە دڵدا نییە،» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.

Faic an caibideil Dèan lethbhreac




یەرمیا 2:19
40 Iomraidhean Croise  

ئەلیاسیش گوتی: «من ئیسرائیلم تێکنەداوە، بەڵکو تۆ و ماڵی باوکت ئەمەتان کردووە، بە وازهێنانتان لە فەرمانەکانی یەزدان و ملکەچبوونتان بۆ بەعلەکان.


پاشان شەمەعیای پێغەمبەر هات بۆ لای ڕەحەڤەعام و ئەو سەرکردانەی یەهودا کە لە ترسی شیشەق لە ئۆرشەلیم کۆببوونەوە و پێی گوتن: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئێوە وازتان لە من هێنا، لەبەر ئەوە منیش لەناو دەستی شیشەقدا وازم لە ئێوە هێنا.“»


هەتا ئێستاش ئەدۆم لە یەهودا یاخییە. هەر لەو کاتەدا لیڤناش یاخی بوو، چونکە یەهۆرام وازی لە یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانی خۆی هێنابوو.


کاتێک هێشتا قسەی لەگەڵ دەکرد، پێی گوت: «ئایا تۆیان کردووە بە ڕاوێژکاری پاشا؟ بێدەنگ بە با نەتکوژن!» ئەو کاتە پێغەمبەرەکە وەستا، بەڵام گوتی: «زانیم کە خودا بڕیاری داوە بە لەناوبردنت، چونکە ئەمەت کرد و گوێت لە ڕاوێژم نەگرت.»


جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە دەربارەی یاخیبوونی بەدکار: ترسی خودای لەبەرچاو نییە.


ئینجا نەوەی ئیسرائیل لە کێوی حۆرێڤ بابەتەکانی جوانکارییان لە خۆیان کردەوە.


بۆیە لە بەرهەمی ڕێگای خۆیان دەخۆن، لە بەری پیلانەکانیان تێر دەبن،


چونکە هەڵگەڕانەوەی ساویلکەکان دەیانکوژێت، بێباکی گێلەکان لەناویان دەبات.


بەدکار بە تاوانەکانی خۆیەوە پێوەبوو، بە داوی گوناهەکانی خۆیەوە دەبێت.


دیمەنی ڕوخساریان شایەتییان لەسەر دەدات، وەک سەدۆم گوناهەکەیان ڕادەگەیەنن، نایشارنەوە. قوڕبەسەریان، چونکە خراپە دەهێننە سەر خۆیان!


ئێستا پێتان دەڵێم چی لە ڕەزەمێوەکەم دەکەم: پەرژینەکەی لێ دەکەمەوە و وێران دەبێت، دیوارەکەی دەڕووخێنم، دەبێتە پێپەست.


یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «کوا تەڵاقنامەی دایکتان ئەوەی کە من بەڕەڵام کرد پێی؟ یان خاوەن قەرزەکانم کێن، ئەوانەی ئێوەم پێی فرۆشتووە؟ ئەوەتا لەبەر تاوانەکانتان فرۆشران، لەبەر یاخیبوونەکانتان دایکتان بەڕەڵا کرا.


منیش حوکمەکانم بەسەریان ڕادەگەیەنم، لەسەر هەموو خراپەکانیان کە وازیان لێ هێنام و بۆ خوداکانی دیکە بخووریان سووتاند و بۆ دەستکردەکانی دەستی خۆیان کڕنۆشیان برد.


ئەگەر لە دڵی خۆتدا بڵێی، «بۆچی ئەمانەم بەسەرهات؟» لەبەر زۆری تاوانت، دامێنت هەڵکرا دەستدرێژییان کردە سەرت.


ئایا تۆ ئەمەت بە خۆت نەکرد، کە وازت لە یەزدانی پەروەردگارت هێنا کاتێک بە ڕێگادا دەیبردیت؟


«ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، هەڵگەڕانەوەکانتان چاک دەکەمەوە.» «بەڵێ، دەگەڕێینەوە لات، چونکە تۆ یەزدانیت، خودای ئێمەیت.


«ڕەفتار و کردەوەکانت ئەمەیان پێکردیت، ئەمە سزاکەتە، چەند تاڵە! چونکە گەیشتە دڵت.»


ئایا لە من ناترسن؟» هەروەها یەزدان دەفەرموێت: «ئایا لەبەردەمی من نالەرزن؟ من کە لمم بۆ دەریا کرد بە سنوور، بەربەستێکی هەتاهەتاییە و لێی تێناپەڕێت. شەپۆل خۆی پێدا دەدات و سەرکەوتوو نابێت، هاژەی دێت و تێناپەڕێت.


لە دڵی خۆیاندا ناڵێن، ”ئێستا با لە یەزدانی پەروەردگارمان بترسین، ئەوەی باران دەبارێنێت، یەکەم باران و دوا باران لە وەرزی خۆی، لە هەفتە دیاریکراوەکانی دروێنە دڵنیامان دەکاتەوە.“


لەبەر ئەوە لە دارستان شێر هێرشیان دەکاتە سەر، گورگی بیابان دەیانفەوتێنێت، پڵنگ لە دەوری شارۆچکەکانیان خۆی مات دەدات، تاکو ئەوەی لێی بێتە دەرەوە پارچەپارچەی بکات، چونکە یاخیبوونەکانیان زۆربوون، هەڵگەڕانەوەکانیان گەورە بوون.


بەڵام ئایا ئەم پەستکردنە لە دژی منە؟ ئایا زیان بە خۆیان ناگەیەنن، بۆ شەرمەزاری ڕووی خۆیان؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.


بۆچی ئەم گەلە هەڵگەڕایەوە؟ بۆچی خەڵکی ئۆرشەلیم بە بەردەوامی هەڵدەگەڕێنەوە؟ دەستیان بە فرتوفێڵ گرتووە، ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە.


ئەمەیان بەسەرت هێناوە، چونکە بەدوای نەتەوەکانەوە هەوەسبازیت کرد و بە بتەکانیان خۆتت گڵاوکرد.


بەگوێرەی گڵاوی و یاخیبوونەکانی خۆیان لەگەڵیان جوڵامەوە و ڕووی خۆمم لێیان وەرگێڕا.


گەلەکەم مکوڕن لەسەر هەڵگەڕانەوە لە من. تەنانەت ئەگەر هاوار بۆ خودای هەرەبەرزەکەش بکەن، ئەو پایەبەرزیان ناکات.


«ئەی ئیسرائیل، تۆ لەناوچوویت، چونکە تۆ لە دژی منیت، لە دژی یارمەتیدەری خۆتیت.


ئەی ئیسرائیل، بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆتان بگەڕێنەوە، چونکە بە تاوانی خۆتان تێکشکان!


وەک نوێنگینێکی کەللەڕەق ئیسرائیلیش کەللەڕەق بووە، ئیتر یەزدان چۆن بیانلەوەڕێنێت وەک بەرخ لە شوێنێکی پانوبەریندا؟


لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات و ئیسرائیل و ئەفرایم بە تاوانەکانیان تێکدەشکێن، یەهوداش لەگەڵیاندا تێکدەشکێت.


بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوە کە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە. ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات، لە بەرچاومدان.


ئەی ئیسرائیل، وەک گەلان دڵخۆش و شاد مەبە، چونکە ناپاکیت لە خودای خۆت کرد، حەزت لە کرێی لەشفرۆشی کرد لەسەر هەموو جۆخینەکان.


جەژنەکانتان دەگۆڕم بە شیوەن و هەموو گۆرانییەکانتان بە لاوانەوە. جلوبەرگی گوش دەکەمە بەر هەمووتان و قژ بەسەرتانەوە ناهێڵم. دەیکەم بە شیوەنی تاقانە و کۆتاییەکەشی وەک ڕۆژێکی تاڵ.»


هەموو ئەمە لەبەر یاخیبوونی یاقوب، لەبەر گوناهی بنەماڵەی ئیسرائیل. چی هۆکاری یاخیبوونی یاقوبە؟ ئایا سامیرە نییە؟ ئەی هۆکاری بتپەرستی بەرزاییەکانی یەهودا چییە؟ ئایا ئۆرشەلیم نییە؟


«بەڵام نەیانویست گوێ شل بکەن، شانی یاخبوونیان دایەبەر، خۆیان کەڕ کرد.


﴿ترسی خودایان لەبەرچاو نییە.﴾


بەڵام ئێوە وازتان لێ هێنام و خودای دیکەتان پەرست. لەبەر ئەوە ئیتر ڕزگارتان ناکەم.


Lean sinn:

Sanasan


Sanasan